
ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی عێراق بۆ وزە
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان دەیانەوێت بێنە عێراق و لەندەنیش پشتیوانی هەوڵەکانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لە کەرتی وزەدا سەربەخۆ بێت.
وێنە گەورەکە: 14ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەریتانیا لە لەندەن کۆبوونەوە و واژۆیان لەسەر 13 گرێبەستی بازرگانی کرد بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار، بڕیاریشیاندا بەغدا و لەندەن لەبوارەکانی کۆچبەران، ژینگە، ئابووری، بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و دەیان بواری دیکە هاوکاری یەکتریی بکەن.
لێدوانی فەرمی: ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی عێراق بۆ وزە، ئاماژەی بە ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق و ئاستەنگییەکانی بەردەمی کرد و وتی، کۆمپانیاکانی بەریتانیا ژینگەی عێراق لەڕوی ئەمنیی و یاساییەوە وەک کێشە دەبینن، ئێستا ژینگەی ئەمنی بەراورد بە ساڵانی 2014 و 2015 باشتر بووە، بەڵام ژینگەی یاسایی بۆ وەبەرهێنان هێشتا ئاستەنگی لەبەردەمە.
بەوتەی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئارامی سیاسی و ئیداری دوو پایەی دیکەی گرنگی بەهێزکردنی کەرتی وەبەرهێنانن لە وڵاتدا، بۆیەش داوایکرد دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، حکومەتی نوێ بە خێرایی پێکبهێنرێت و ساڵێک نەخایەنێت چونکە کاریگەری بەرچاوی لەسەر شکۆی وڵاتەکە و هاندان بۆ وەبەرهێنان دەبێت، جەختیشکردەوە کە لەندەن پشتیوانی عێراق دەکات تا لەبواری وزەدا سەربەخۆ بێت و بگاتە ئاستی خۆبژێوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






