وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت "هەرێمی کوردستان پێشتر چەند جارێک داوای ئەوەی کردبوو کە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکرێن، بەڵام ئەو بڕیارەش بە بیانووی جیاواز تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بەیانییە وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕەتی کردەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دواخستبێت، لە بەرامبەر ئەوەشدا سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی ئاڤاوە وەڵامی ڕاگەیێنراوەکە دەداتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بەوەی تاوەکو تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو تەواو نەبێت، مووچەی مانگی یەک خەرج ناکەن، ئاڤا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە زانیویەتی: هەموو داواکارییەکانی بەغدا لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندان، سبەی یان دووسبەی شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچنە بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی دەکەن کە لەماڵی د. فوئاد حوسێن دەکرێت و شاندەکە میزان موراجەعەی مانگی 12ـشیان پێدەبێت.
ئەوەش گوتراوە: تیمە تەکنیکییەکەی بەغدا کە لە هەولێرن تاوەکو درەنگانی شەوی ڕابردووش لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کار بوون، بەوپێیە بێت بەغدا بیانووی نامێنێت، چونکە شاندی خۆیان کە لە هەولێرن و تاوەکو ئێستاش ئاگایان لە هەموو شتە و میزان موراجەعە بە فلتەری کۆتایی ئەواندا تێدەپەڕێت و دەبرێتە بەردەم تەیف سامی، واتە ناتوانێت بڵێت کەموکوڕی تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بەوەی لە بودجەی ساڵی 2023 نزیکەی 24 هەزار پێشمەرگە میلاکیان خراوەتە سەر وەزارەتی بەرگریی عیراق، ئاڤا زانیویەتی، ئەوە دوو ساڵە یەک دیناریان بۆ خەرج نەکراوە، ساڵانە 228 ملیار دینار مووچەی ئەو پێشمەرگانە بووە و دوو ساڵە هەرێمی کوردستان مووچەیان بۆ دابین دەکات، ئێستا لە هەوڵداین لە ڕێگەی پەرلەمانەوە میلاکیان بخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و لە پشكی مووچە پارەیان بۆ دابین بکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان پێشتر چەند جارێک داوای ئەوەی کردبوو کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکرێن کە تێیدا هاتبوو، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت هاوشێوەی وەزارەتەکانی دیکەی عێراق دابین بکرێت و بخرێتە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان، بەڵام ئەو بڕیارەش بە بیانووی جیاواز تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە. ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوەکەی باسی لەوە کردبوو "زیاتر لە ساڵێکە دەمانەوێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکەن و بەشێوەیەکی پیشەییش مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

رۆژان ئەبوبەکر
News Presenter
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی زیاتر لە 100 کەس بەهۆی بیرلێدان دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت