ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 29 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ سەرۆک و جێگر و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، زانیاری سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان ئاشكرا دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمشەو چوارشەممە 29-1-2025، لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە شاری بەغدا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان كۆبوونەوە لە نێوان سوودانی و سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق كرا.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە کۆبوونەوەکە لێکتێگەشتنێکی گشتی پەسەند کرا بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان.
- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشە و ئەرێنی بوو.
- لە كۆبوونەوەكەدا لێكتێگەیشتنی زۆر باش هەبوو لەسەر ئەوەی كە پڕۆژە یاسای بودجە وەکو خۆی پەسەند بکرێت بە هەمان ئەو ناوەڕۆكەی حکومەتی عێراق ناردوویەتی و ئێستا لە پەرلەمانی عێراق، گرنگترین خاڵی نێو هەموارەكەش ئەوەیە كە نرخی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە 16 دۆلار دیار کراوە.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






