د. ڤیان سەبری: لە کۆبوونەوەی سبەی مووچەی مانگی دوانزەش یەکلا دەبێتەوە
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سبەی هەینی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی بەغدا تاوتوێی پرسی مووچە دەکرێت بەتایبەت مووچەی مانگەکانی 12 و یەک.
وێنە گەورەکە: دوێنێ چوارشەممە، لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لەگەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ـی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوو تایبەت بوو بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام دوای هاتنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، سبەینێ هەینی کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت و تاوتوێی مووچە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەی د. ڤیان سەبری، هەم شاندەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و هەم ئەوانیش سوورن لەسەر مووچە و دەڵێت ئەوەی بەلایانەوە گرنگە، پێویستە مووچەی مانگی 12 و مووچەی مانگی یەک دابینبکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان و داواکارییەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچە، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت و بڕیارە سبەی لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






