
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و بڕیارە سبەی هەینیش لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: دوو شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە زیاتر لە هەفتەیەک لە هەولێر بوون، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان ڕاپۆرتێکیان لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە کرد وەک ئەوەی خۆیان ویستوویانە، دوێنێش ڕاپۆرتەکەیان ڕادەستی سوودانی و تەیف سامی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا، دوای چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان و داواکارییەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێبکەوێت و سبەی لەبارەی مووچە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە.
زانیاریی زیاتر: لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو ئامادە کراون و شاندەکە لەگەڵ خۆیان دەیبەنە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، چونکە داوای کردبوو پێش سەردانی شاندەکە لیستی مووچە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر ئەو لیستە گفتوگۆ بکەن، ئەو لیستەش دەکرێتە بنەما بۆ هەموو مانگەکانی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا لە ماڵی فوئاد حوسێن بکرێت و لەبارەی مووچە بڕیار بدرێت، گفتوگۆکەش بۆ مووچەی یەک ساڵە نەوەک تەنیا مانگی یەک.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغدا دەکەن، دوێنێ ئێوارە لە وەزارەتی دارایی دوایین کۆبوونەوەیان لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ بەغدا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە