لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی مووچە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرەو بەغدا بەڕێکەوت بڕیارە سبەی هەینی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کۆبوونەوەکە سبەی هەینی کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ لە ماڵی د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق بکرێت. دواتر فواد حسێن وردەکاریی کۆبوونەوەکە بە سوودانی دەگەیێنێت.
شاندی عێراق: تەیف سامی و ڕێباز حەملان بەشدار دەبن، لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی دارایی عێراق، هەروەها هەردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراقیش لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبن کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەولێر بوون و یارمەتی تیمەکانی کوردستانیان دەدا لە ئامادەکردنی لیستەکانی مووچە و خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12.
شاندی کوردستان: ئەمجارە فراوانترە، لە 19بەرپرس و بەڕێوەبەری گشتی پێکدێت. ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی سەرۆکی شاندەکە دەبێت و دیارترین ئەندامانیش ئەمانەن:
- د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
- د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
- کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری ژمێرکاری.
- ڕێباز عەباس، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دارایی.
- ئەبوبەکر عەلی، بەڕێوەبەری گشتی بودجە.
- خالید چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی.
- مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی.
توانجێکی تەیف سامی: جاری ڕابردوو کە 19ی ئەم مانگە شاندی کوردستان چووە بەغدا، ئەندامەکانی زۆر بوون، بەڵام هێندەی ئەمجارە نا، ئەوکات تەیف سامی پێی وتبوون ئەم هەموو خەڵکە بۆ کوێ دەهێنن شوێنمان نییە لێی دانیشین.
هۆکارەکەی ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەموو بیانووێکی بەغدا ببڕێت لەبارەی قوتی خەڵکی کوردستان، هەرچەندە ئەمجارە لە ئامادەکردنی لیستەکان و داواکارییەکان هەموو بیانووەکانیان بڕیون، تەنانەت دوو تیمی بەغدا خۆیان لە ئامادەکردنی بەشدار بوون، بەڵام هەر وەکو ئەگەرێک، هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێکی گشتی پەیوەندی بە مووچەوە هەیە دەچن، بۆ ئەوەی لەوێ هەر بیانووێکیان گرت یان هەر پرسیارێک هاتە پێشەوە، دەستبەجێ بە بەڵگە وەڵامی بدەنەوە.
گرنگیی کۆبوونەوەکە: شاندی کوردستان جەخت لە جێگیرکردنی 12 مووچە دەکاتەوە بۆ ئەمساڵ بە بێ کێشە. واتا کۆبوونەوەکە تەنیا بۆ مووچەی مانگی یەک نییە.
- هەروەها هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگی 12 هەیە، کە لە مانگی سێ یان چواری ئەمساڵ چارەسەر بکرێت. چەند پێشنیازێک هەیە، لەوانە زیادکردنی بڕە پارەیەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025، یان وەرگرتنی قەرز لە بەغدا، هەروەها کار بۆ ئەوە دەکرێت تێکەڵ بە بابەتی دیکە نەکرێت. ئەم پێشنیازانەش لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێن. واتا هەرچەندە سوودانی و وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێن ناینێرن، بەڵام حکومەتی کوردستان هێشتا بێ ئومێد نەبووە و هەر هەوڵ دەدات دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 33 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





