جەمال كۆچەر: هیچ ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە نییە
- بزنس
- 31 کانوونی دووەم

جەمال کۆچەر. سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هەرچەندە لە كۆبوونەوەی چوارشەممەی ڕابردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق كرد كە لە كۆبوونەوەی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدەن، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێ هەموو فراكسیۆنەكان كۆك نین و ڕازی نەبوونە بە داواكەی سوودانی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەكشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی كۆبوونەوەكە خستنەدەنگدانی هەمواری یاسای بودجەیە كە بریتییە لە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، تاوەكو ئێستا كورد بەرچاوی ڕوون نییە كە ئاخۆ ڕێژەی یاسایی ئەندامان ئامادە دەبن یاخود نا، هەروەها ئەگەر ئامادەش بن ئاخۆ سەرجەم فراكسیۆنەكان دەنگ بە هەموارەكە دەدەن یان نا.
لێدوانی فەرمی: جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- فراكسیۆنە كوردستانییەكان سەرجەمیان بەشداریی لە دانیشتنەكەی ڕۆژی یەكشەممە دەكەن و سووننەكانیش هیچ كێشەیەكیان نییە و بەشدار دەبن بەڵام شیعەكان بوونەتە چەند بەرەیەك و ئەگەری ئەوە هەیە سەرجەمیان بەشدار نەبن.
- لە كۆبوونەوەكەی چوارشەممەی ڕابردوو، سوودانی بە ئامادەبووانی ڕاگەیاندووە كە پێویستە ئەو هەموارە دەنگی لەسەر بدرێت و بۆ حكومەت گرنگە بەڵام بەشێك لە فراكسیۆنەكان لەگەڵ ئەو قسەیەی سوودانی هاوڕا نەبوونە، بەتایبەت شیعەكان.
لەلایەكی دیكەوە: ئەمڕۆ ئاڤا لە زاری خۆیانەوە بڵاوی كردەوە كە هەریەك لە فراكسیۆنی تەقەدووم و نەسڕ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدەن هاوكات بڵاویشی كردەوە كە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بووەتە دوو بەرە و بەشێکیان دەنگی لەسەر دەدەن و بەشێكی دیکەش بە دوور دەزانن هەموارەکە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان پەسەند بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






