
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی و کوردستان و وەزیری دارایی عێراق. وێنە - ماڵپەری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لەبارەی مووچە دوو کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کردوون.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی پێنجشەممە 2025-01-30، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی مووچە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بە سەردانێك گەیشتنە شاری بەغدا، دوێنێ هەینی لە هۆتێل بەغدا كۆبوونەوەیەكی دوو كاتژمێری كرا، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەبوو.
زانیاری بەدەستهاتوو: بە پێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ تەیف سامی، بەهۆی ئەو سەرنجانەی لەسەر لیستی مووچە هەبووە، دوو کەس کە بەرپرسن لە ئامادەکردنی لیستی مووچە، لە هەولێرەوە لەلایەن شاندی کوردستانەوە بانگ کراون، دوێنێ شەو گەیشتوونەتە بەغدا. ئەمڕۆ لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە، کۆبوونەوەی تیمە تەکنیکییەکانی کوردستان وعێراق دەستی پێکردووە، تاوەکو ئێستاش بەردەوامن.
کاری ئەم دوو تیمە تەکنیکییە ئامادەکردنی وەڵامە بۆ پرسیار و سەرنجەکانی کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی، ئەگەر ئەمشەو وەڵامی سەرجەم سەرنجەکان ئامادە بکرێت، سبەی یەکشەممە دەدرێتە تەیف سامی، ئەوکات ئەگەر لە لیستەکە ڕازی بوو، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچە دەدات. ئەگەر تا کۆتایی ئەمشەو بگەنە ئەنجامێک، مووچەی مانگی یەک ئەم هەفتەیە ڕەوانە دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەی دوێنی، تەیف سامی داوای کردووە هەژماری منیان تەسلیم بکرێت، واتا فەرمانبەران لە چ بانکێک مووچە وەردەگرن و حیساب بانکییەکانیان بخرێتە بەردەست. ئاڤا هەفتەیەک پێش ئێستا ئەو داواکارییەکی ئاشكرا کرد بە دیاریکراوی 27ـی مانگی ڕابردوو.
زانیاریی پەیامنێر: لەسەر ئەم بابەتە و تەوتین و کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید لە سلێمانی، لەنێوان شاندی کوردستان بووەتەوە دەمەقاڵێ، یەکێک لە ئەندامانی شاندی کوردستان وتوویەتی لقی بانکەکە دەبەینە سلێمانی وەکو دژایەتییەک بۆ هەژماری من. ئیتر شاندی کوردستان بەتووندی وەڵامیان داوەتەوە و وتوویانە نابێ شتی وا بکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تەیف سامی لە کۆبوونەوەکە راگەیاندووە، من لقی بانکێک ناکەمەوە بەبی ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق سبەش بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسییە داراییانەی لە نێوانیاندا هەیە. راشیگەیاند؛ چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا هەردوولا کارەکان تەواو بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران: لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
تورکیا تەقینەوەکەی سووریا سەرکۆنە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت