ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا
- بزنس
- 1 شوبات

کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لە بەغدا. وێنە - وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەکەیان تا درەنگانی شەو بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبێت، هاوکات ڕەتی دەکاتەوە تەیف سامی بەشدار نەبووبێت لە کۆبوونەوەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 30ی ئەم مانگە، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی مووچە ڕووی کردە بەغدا،، ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کرد و ئەمڕۆش کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کرد و بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: دووپاتی دەکەینەوە، کارکردن لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەربارەی مووچە هەر لەبەیانی تاوەکو درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبین، ئەوەش بە مەبەستی وردبینی و هاوتاکردنی داتای مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و گرێبەست و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی دروست خەرجیان بکەین.
لە بەشێکی تری ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە گرنگە لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەک بکرێت بۆ وردبینیکردنی ڕاستەوخۆ و پشتڕاستکردنەوەی لیست و تێچووی ساڵانە و مانگانە و ئەنجامدانی هەموارکردنی پێویست بە خێرایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیانپێکردەوە