وڵاتانی عەرەبی پێشنیازی ترەمپ بۆ وەرگرتنی ئاوارە فەڵەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 شوبات

دیمەنی ئاوارەبوونی خەڵكی غەززە. وینە - AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوپاتی دەکاتەوە کە هەر یەکە لە میسر و ئوردن ئاوارەکانی غەززە وەردەگرن، لە بەرامبەردا وڵاتانی میسر و ئوردن ڕەتیانکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە هەر یەکە لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن، پلانی گواستنەوەی ئاوارەکانی غەززەیان لە فەڵەستینەوە بۆ وڵاتەکانیان ڕەتکردووەتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم ڕەتکردنەوەیەی میسر و ئوردن، ترەمپ بە میدیاکارانی گوتووە "ئەوان ئاوارەکانی غەززە وەردەگرن و ئەو کارە دەکەن. ئێمە کاری زۆرمان بۆ ئەوان کردووە، ئەوانیش ئەو کارە دەکەن."
لەلایەکی دیکەوە: لە دوای کۆبوونەوەی پێنج وڵاتی عەرەبی و بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و لایەنی فەڵەستینی، لە ڕاگەیێنراوێکدا هەریەک لە وڵاتانی میسر و ئوردن و ئیمارات و سعودیە و قەتەر، هەر هەنگاوێکیان بۆ ئاوارەکردن یان هاندانی فەڵەستینەکان بۆ ئاوارەکردنیان بۆ وڵاتەکانیان بە هەر شێوەیەک و لە هەر بارودۆخ و پاساوێکدا ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند، دەبێت سوپای ئیسرائیل لە غەززە بکشێتەوە.
ئەمەش بزانە: دوای ئاگربەستی غەززە، ترەمپ ئەو پلانەی ڕاگەیاند کە غەززە "خاوێن" بکرێتەوە و ئاوارەکان بۆ شوێنێکی "ئارامتر" بگوازرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






