لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
- ژینگە
- 3 شوبات

دیمەنی سەوزایی یەکێک لە پڕۆژەکان. وێنە - فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ماوەی پێنج ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەندین هەنگاوی گرنگ لەپێناو پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی نراوە، هەوڵەكانیش بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی تەندروست و پاك بەردەوامە.
وێنە گەورەكە: لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، 14 هەزار و 390 مۆڵەتی ژینگەیی بە پرۆژەکان دراوە، زیاتر لە 25 هەزار پرۆژە بەدواداچوونی ژینگەییان بۆ کراوە کە تاچەند پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان بوونە، هەر پرۆژەیەکیش پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان نەبووبێ ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی كابینەی نۆیەم بۆ پاراستنی ژینگە، پێویستە سەرجەم پڕۆژەکان بەلایەنی کەم %25ـی ڕووبەرەكانیان بکەن بە سەوزایی و ئەو پڕۆژانەی کە ئاو زۆر بەکار دێنن، دەبێت یەکەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە پرۆژەکانیان دابنێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ژینگە چەند ڕێكارێكی دیكەشی گرتووەتە بەر لەوانەش:
یەكەم: لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرجەم ئەو پاڵاوتگە نایاساییانەی کە مەرجە ژینگەییەکانیان تێدا نییە، ڕاستەوخۆ دادەخرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
دووەم: لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان هەوڵ دراوە ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان پتەوتر بکرێت، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری کشتوکاڵی، بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەی کابینەی نۆیەم کارکردن لە دروستکردنی 8 بەنداو بەکۆتا هاتووە و ژمارەیەک بەنداوی دیکەش لە قۆناغی دروستکردندان.
سێیەم: سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە دووکەڵ و گازی ژەهراوی بەنێو هەوادا بڵاو دەکەنەوە، سەرجەم ئەو کارگانەش کە دۆستی ژینگە نین سزا دەدرێن، تا ئەو کاتەی پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان دەبن.
لێكەوتەكان: ئەو هەوڵانەی کابینەی نۆیەم لە بواری پاراستنی ژینگە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ زیاتر لە 18%.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون