ئاڤا نیوز
ئاڤا بەشێکی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات، کە ناردنی مووچەی هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ، داهاتی ناوخۆ و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەخۆدەگرێت.
وێنە گەورەکە: دوای 15 ڕۆژ کارکردنی بەردەوام و پێنج ڕۆژ مانەوە لە بەغدا و چەندین کۆبوونەوە، ئاوات شێخ جەناب، سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان، لەبارەی مووچە ڕێککەوتنی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند. هاتە بەردەم مایکی کەناڵەکان و وتی: ئیدی کێشەی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2025 کۆتایی هات. ئەمە ئەو ڕستەیە ساڵانێکە زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار مووچەخۆر چاوەڕوانن و حەزیان دەکرد گوێیان لێ بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنەکە دوای ئەوە دێت کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەرەتای ئەمساڵ ڕایگەیاند دەبێت کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا کۆتایی بێت، قبووڵ ناکەن ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بێت، ئەوەبوو دواتر پەیامەکە ڕاستەوخۆ بە سوودانی گەیێنرا. دوای ئەم پەیامە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا سێ داواکاریی کورد جێبەجێ کران؛ ڕێککەوتنی مووچە، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەی زەویی جووتیارانی کورد لە کەرکووک و دەوروبەری.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: ئاڤا لە چەند سەرچاوەیەکە لە شاندی کوردستان و بەغدا زانیاریی لەبارەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە دەستکەوتووە:
٠ لە ڕێککەوتنەکەدا ئاماژە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نەکراوە و دواتر قسەی لەسەر دەکرێت. بەڵام هەناردەکردنەوەی نەوت تاکە ئومێدە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بێ کێشە، چونکە ئیتر کوردستان بە فرۆشتنی نەوتەکەی بەشدار دەبێت لە زیادکردنی داهاتی عێراق. بەپێی هەمواری یاسای بودجەی عێراقیش کە دوێنێ لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا، دەبێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، بەمەش دەبێت جگە لە مووچە، دەبێت حکومەتی عێراق بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپیدانی پارێزگاکان و سەرجەم شایستە داراییەکان بۆ کوردستان بنێرێت.
٠ خاڵێکی ڕێککەوتنەکە لەسەر داهاتی ناوخۆیە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.
٠ مانگانە نزیکەی تریلۆنێک دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ کوردستان دەنێردرێت، بەپێی مانگەکانیش گۆڕانکاری بەسەر دا دێت، چونکە مانگانە بەشێک لە مووچەخۆران خانەنشین دەبن، بەم هۆکارە مانگانە پارەی پێویست بۆ مووچە کەم و زیاد دەکات.
٠ مووچەی خانەنشینان لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت و لەمەودوا حکومەتی عێراق پارەکەی دەدات، بەمەش مووچەی زۆربەیان زیاد دەکات، بەڵام مووچەی بەشێکیان بەتایبەت پلەباڵاکان کەمد ەکات.
٠ لەبارەی ئەو سێ تەمەنەش کە بەغدا داوای کردبوو خانەنشین بکرێن، خۆی 12 مووچەکەی پاداشتی خانەنشینییان پێدەدات کە دەکاتە چەند ملیار دینارێک.
٠ لە بارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە سەربازییەکان کە لە کوردستان کەمترینی 500 هەزارە و لە عێراقیش کەمترین مووچە 900 هەزار دینار بۆ کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت، هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، واتا هاوتا ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





