ترەمپ: بڕیاری لێخۆشبوونی عێراقی بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گازی ئێران هەڵوەشاندەوە
- بزنس
- 5 شوبات

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی - وێنە: ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ئەو لێخۆشبوونەی به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گاز له ئێرانەوە، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە.
وێنە گەوەرەکە: عێراق چه ندین ساڵه پشت به هاوردەکردنی کارەبا و گازی ئێران دەبەستێت، بە تایبەتیش لە وەرزی هاوین. ئەمەش دوای ئەو لێخۆشبوونەی لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کاره با و گازی ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە 05-02-2025، دۆناڵد ترەمپ واژۆی یاداشتێکی کرد، بە ئامانجی ئەوەی زۆرترین فشار بخاتە سەر ئێران، لەوانە:
- گرتنەبەری هەنگاوی دەستبەجێ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر، بۆ دڵنیابوون لەوەی ئێران سیستمی دارایی عێراق بەکار ناهێنێت بۆ خۆدزینەوە یان خۆلادان لە گەمارۆکان و بەکارهێنانی وڵاتانی کەنداو وەک خاڵێکی گواستنەوە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان.
- حكومهتی عێراق بۆ هاوردهكردنی 20 ملیۆن پێ سێجا غازی ڕۆژانە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ توركمانستان واژۆ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی کێشەی لۆجستی و داراییەوە ئەو ڕێککەوتنە نەچووەته بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: بەپێی رێككەوتنی نێوان بەغدا و تاران سەبارەت بە دابینکردنی غازی ئێرانی بۆ وێسگەکانی کارەبا لە عێراق، پێویستە ئێران ڕۆژانە بڕی 10 بۆ 20 ملیۆن مەتر سێجا غاز هەناردەی عێراق بکات. ئەمە جیا لەوەی عێراق بڕی هەزار و 200 مێگاوات کارەبا لە ئێران دەکڕێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: قەیرانی نەبوونی كارەبا یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە لە دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراقەوە بەرۆكی عێراقییەكانی گرتووە و تائێستاش چارەسەر نەكراوە. بە هەڵوەشانەوەی ئەو لێخۆشبوونەش ئەوەندەی دیکە عێراق ڕووبەڕووی کێشەی کەمیی کارەبا دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ لە 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن