لە ماوەی 12 کاتژمێردا نزیکەی دوو هێندەی مانگی ڕابردوو باران لە سلێمانی باریوە
- ژینگە
- 6 شوبات

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەو داتایە بێت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردوەتەوە، لەماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانی بووە.
وێنە گەورەکە: ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لەم چەند ڕۆژە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوای ساردی سیبری ڕوسیاوە بووە و تا هەفتەی ئایندەی بەردەوامی دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: داتای بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردوو دەریدەخات، لە قەزای بازیان 42.4 ملم باران باریوە کە بەرزترین ڕێژەیە، لەدوای ئەویش سەنتەری سلێمانی دێت 41.1 ملم باران باریووە. کەمترین ڕێژەی بارانبارینیش لە حاجی ئۆمەران بووە 3.6 ملم بووە، ئەمەش لەبەرئەوەی لەو ناوچەیە ڕێژەیەکی زۆری بەفر باریوە.
داتای باران بارینی قەزا و ناحیە و سەنتەری شارەکان بەمجۆرە بووە:
هەولێر 8.2 ملم
شەمامک 8.0 ملم
خەبات 10.4 ملم
پیرمام 5.2 ملم
سلێمانى 41.1 ملم
چەمچەماڵ 15.5 ملم
دهۆک 12.6 ملم
زاخۆ 8.7 ملم
ئاکرێ 17.8 ملم
ئامێدى 10.2 ملم
بامەرنێ 11.2 ملم
مانگیش 10.8 ملم
بارزان 7.8 ملم
بازیان 42.4 ملم
دەربەندیخان 22.2 ملم
حاجى ئۆمەران 3.6 ملم
هەڵەبجە 12.8 ملم
هەڵشۆ 17.6 ملم
کەلار 29.6 ملم
کەرکووک 7.6 ملم
دووز 10.4 ملم
خانەقین 25.4 ملم
باکگراوند: هەفتەی پێشوو بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەتێکڕا لە مانگی یەکی ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی 25.2 ملم باران باریوە، بەمجۆرە بێت بارانی چەند کاتژمێری ڕابردوو نزیکەی دوو هێندەی تێکڕای مانگی ڕابردوو بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون