ئاڤا نیوز
کاتژمێر 5:30 بەرەبەیانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ وریا حەمە کەریم، میدیاکارەکەی شاری هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم بەیانییە وریا حەمە کەریم بۆ کارێکی ڕۆژنامەوانی لەهەڵەبجەوە بۆ سلێمانی بەڕێ دەکەوێت، لەنزیک بازگەی عەربەت کاتێک دەبینێت ئۆتۆمبێلێک لایداوە و پەکی کەوتووە، لا دەدات و دەچێت بەدەم خاوەنەکەی، بۆئەوەی هاوکاری بکات. وریا حەمە کەریم لەکاتی یارمەتیدانی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلەی کە پەکی کوتبوو، لۆرییەک لەولاوە دێت و ئستۆپی نەمابوو، خۆی دەکێشێ بەوریا و شۆفێرەکەی تر و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن.
چیرۆكی ڕووداوەكە
- وریا پێشتر لە یەکێک لە بەرنامەکانیدا کە هی چوار مانگ پێش ئێستایە، لە کۆتاییەکەیدا لۆرییەک دەدا بە پاڵیدا، دەڵێ، پەپولە گیان بەخوا ئەم لۆرییە ڕزاوە، وابزانم دۆینەی ئەمساڵ ناخۆین و لۆریەک خۆی دەکێشێ پێماندا.
- وریا حەمە کەریم، میدیارێک بوو، بووبووە دەنگ و ڕەنگ هەڵەبجەیی و هەورامییەکان، جوانییەکانی هەڵەبجەو کۆمەڵگای هەورامانی پیشان دەداو چاوپۆشیشی لە ناشیرینی و خراپیی هەندێک لە بەرپرسە حیزبی و حکومییەکان نەدەکرد، هەربۆیە هەندێک جار وەکو خۆی دەیوت هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە.
ژیانی وریا حەمە کەریم
- وریا لە ساڵی 1987 لە دایک بووە، تاقانەی دایک و باوکی بووە و تەمەنی تەنیا چەند مانگێک بووە، ڕژێمی سەدام حوسێن باوکیان زیندەبەچاڵ کردووە و وەکو دەیان هەزار منداڵی دیکەی هەڵەبجە و کوردستان دوور لە بۆن و نازی باوکایەتی گەورەبووە.
- دایکی لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا تووشی شێرپەنجە بووە، وریا بەڵێنی دابوو بیبات بۆ ئەورووپا بۆ چارەسەر، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا.
- دایکی ئەمرۆ لەسەر گۆڕی وریای تاقانەی، وا دەرکەوت ئەمرۆ سەبر و ئارامی هەموو جیهان بەخشراوە بەو، دەیگوت "خوایە سپاردم بەتۆ، خۆت دەزانیت چی باشە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لۆرییەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی وریا، تەماتەی قاچاخی لە ئێرانەوە هێناوە بۆ سلێمانی، لەکاتێکدا هاوردەکردنی تەماتەش قەدەغەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





