ئاڤا نیوز
ژمارەیەک بازرگان کە پێنجیان عەرەب و یەکێکیان کوردەسەدان ملیۆن دۆلاری بازرگانانی سلێمانی دەبەن و 70 کەسی دیکەش لەڕێگەی ئەوانەوە زەرەر دەکەن.
وێنە گەورەکە: پێنج بازرگانی عەرەب و بازرگانێکی کورد 500 ملیۆن دۆلاری بازرگانانی سلێمانی دەبەن. ئەو بازرگانانەشی پارەکەیان خورابوو لەڕێگەی ئاڤاوە داوایان کرد دەنگیان بگەیێنرێن. هاوکات پێنج بازرگانە عەرەبەکە و بازرگانە کوردەکەش داوا لە ئاڤا دەکەن دەنگیان بگەیێنرێن.
زانیاریی تایبەت: پارێزەرێک بە ئاڤای گوت، بابەتەکە کۆنە، بەڵام نەیشاردەوەش کە حەفتا بازرگان لەڕێگەی ئەوانەوە زەرەریان کردووە.
چیرۆکەکە بەمشێوەیە دەستی پێکردووە:
- ساڵی 2007 کۆمپانیاکە لە بواری فۆرێکس (بۆرسە) دامەزراوە، هەمان ساڵ خەڵک لەڕێگەی کۆمپانیاکەوە دەستیان بە کاری بۆرسە کردووە، واتا لە ڕێگەی ئەم کۆمپانیایە کڕین و فرۆشتنیان بە مۆبایل و کۆمپیوتەر زێڕ و نەوت و دراوە جیهانییەکان کردووە.
- دوای ماوەیەک ژمارەی ئەو بازرگانانەی لەڕێگەی کۆمپانیاکە کاریان کردووە، گەیشتووەتە 500 کەس، ژمارەیەکشیان زەرەیان کردووە.
- بە وتەی پارێزەرەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی زەرەیان کردووە 70 کەس بووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بازرگانەکان خۆیان کڕین و فرۆشتنیان کردووە، کۆمپانیاکە تەنیا نێوەندگیر بووە کە لە بازاڕی فۆرێکس پێی دەڵێن برۆکەر، واتە تەنیا پارەیان بۆ ئەو خەڵکە داخڵ کردووە و لەبەرامبەریشدا عمولەی خۆیان وەرگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیاکە بەڵگەی یاسایی بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێت، لە دادگای هەولێر و سلێمانی ئەو کەیسە یەکلایی کراوەتەوە و تەمیز ناکرێتەوە، بۆیە بەڵگەکان ڕوون و ئاشکران و سەرجەم قازانج و زەرەرەکانیشیان بە بەڵگە داوەتە هەردوو دادگا. بەڵگەکانیش بە 21 لاپەڕەی ورد و درشتی ئەو کەیسە و بڕیاری دادگای تێدایە.
ئەمەش بزانە: یەکێک لەو کەسانەی کە گوایە فێڵی لێ کراوە، ناوی سیروان محەممەدە، بازرگانێکی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانییە، دوای ئەوەی لە دادگای سلێمانی کۆمپانیاکە بێتاوانی دەسەلمێنرێت، پەنا بۆ دادگای هەوڵێر دەبات، لە هەولێریش بە هەمان شێوە کۆمپانیاکە بێ تاوان دەردەچێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو بازرگانە ئێستا بەڵگەی خۆی بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێت: 112 دەفتەر دۆلارم خوراوە، بۆ دەرکەوتنی ڕاست و دروستی بابەتەکەش، داوا دەکەم لە دادگایەکی بێ لایەن و تایبەتمەند کەیسەکەم بۆ یەکلا بکرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





