
دوو هاووڵاتی تورکیا لە ژێر بەفر بارین ڕێ دەکەن. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری بەفر و خراپی ڕێگاکانی هاتووچۆ، لە زۆربەی شارەکانی تورکیا دەرگای ناوەندەکانی خوێندن داخران.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆڵێكی سەرما و سۆڵە و بەفر و بارانبارین، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، شەپۆڵەكە لە وڵاتی توركیا كاریگەرییەكەی زیاترە، بەهۆی خراپی ڕێگاكان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، دەسەڵاتی كارگێڕی چوار پارێزگای باكووری كوردستان و 16 پارێزگای دیكەی توركیا، دەرگای ناوەندەكانی خوێندنیان داخست و كرایە پشوو.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی كەڵەكەبوونی بەفر و شەختەی شەقامەكان و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی، هاتووچۆ لە شەقامەكانی بەشێكی زۆری ناوچەكانی باكووری كوردستان و توركیا پەكی كەوتووە، لە قوتابخانەكانی چوار پارێزگای باكووری كوردستانیش بەم هۆیەوە كرایە پشوو.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی، لەزاری بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگاكانی سێواز، چەولیگ، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان لە باكووری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، سبەی شەممە 2025-02-08، بەهۆی كەڵەكەبوونی بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی، دەوامی قوتابخانەكان كرایە پشوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پارکێکی مۆدێرن لە هەولێر دروست دەکرێت