
ڕاکێشانی پارە لە "ئەی تی ئێم"ـەکان
ئاڤا نیوز
چەند فەرمانبەرێک پارەی دڕاو لە "ئەی تی ئێم"ـەکان وەردەگرن و تیمی "هەژماری من" هەنگاوەکانی دوای ئەو حاڵەتە دیاری دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چەند مووچەخۆرێک پارەی دڕاویان لە "ئەی تی ئێم"ــەکانەوە وەرگرتووە، تیمی "هەژماری من"ــیش دڵنیایی دەدات لەوەی پارەکانیان نافەوتێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین کامەران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی 'پڕۆژەی هەژماری من' بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو پارانەی لە "ئەی تی ئێم"کاندا هەیە، ڕاستەوخۆ لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە دێن و حاڵەتی دڕانیان تێدا هەیە، بۆیە مووچەخۆرەکە دەتوانێت ڕۆژی دواتر سەردانی ئەو بانکە بکات کە مووچەی لێ وەردەگرێت و پارەکە بگۆڕێت، بەمەش پارەکانیان نافەوتێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مووچەی مانگی شوبات، 275 هەزار کەس مووچەکانیان لەڕێگەی "هەژماری من" وەردەگرن، کە 216 هەزار و 500 فەرمانبەری مەدەنی و 56 هەزار و 700 پێشمەرگەن.
ئەمەش بزانە: لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 550 "ئەی تی ئێم" لە 200 شوێنی جیاواز دانراون، تاوەکو ئێستاش 720 هەزار کەس لە "هەژماری من" تۆمار کراون.
بۆچی گرنگە: بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاونیشتمانیان، هەرێمی کوردستان لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجتاڵیکردن بەردەوامە و حکومەت دەیەوێت سەرجەم مووچەخۆران لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە