
پیاوێک بە دەستێکی بڕێک تمەنی گرتووە و بەدەستەکەی دیکەی دۆلارێکی ئەمریکی بەدەستەوە گرتووە
ئاڤا نیوز
بەهۆی گوشاری سزاکانی ئەمریکا بۆ ئێران و قەیرانی ئابووری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تمەنی ئێرانی زیاتر بەهای لەدەستدەدات. ئەوەش زیانی بە بەشێکی زۆر لە مامەڵەکارانی تمەن لە عێراق گەیاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی خێرا ڕوو لە دابەزینە، بە جۆرێک بەشێوەی کاش 100 دۆلار بەرامبەر بە 8 ملیۆن و 700 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕی پێوەکرا، بەڵام ئەگەر بەشێوەی حەواڵە بێت ئەوا بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 9 ملیۆن و 550 هەزار تمەن. بەهۆی ناجێگیرییەوە، بەشێک لە مامەڵەکاران مامەڵەکردنیان بە تمەن ڕاگرت و دەڵێن جووڵە و دابەزینەکەی بە شێوەیەک خێرایە ناتوانن هیچ مامەڵەیەک بکەن.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە سزادانی ئێران کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر دینار و تمەنی ئێرانی و هەردووکیان دابەزینیان تۆمارکردووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەگوتەی کەیفی خۆشناو، بەهۆی مامەڵەکردن بە تمەنی ئێرانییەوە، خەڵکێکی زۆر لە بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر مایەپووچبوون. ئەو دەڵێت، "تەنانەت هەندێکیان کاتێک تمەنیان کڕیوە هەر 100 دۆلارێک لە ئاستی چوار ملیۆن تمەندا بووە، کەچی ئێستا نۆ ملیۆنیشی تێپەڕاندووە، بەهۆیەوە مایەپووچ بوون و هیچیان نەماوە. هیچ کەس تاوەکو ئێستا لە مامەڵەکردن بە تمەن قازانجی نەکردووە، بەڵکو هەموویان زیانمەندن.
لەلایەکی دیکە: ئەمە لە کاتێکدایە، لە نوێترین بریاریدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕێگەپێدانی عێراقی بۆ کڕینی گازی سرووشتی و کارەبای ئێرانی ڕاگرت. داواشیکردووە ڕێوشوێنەکان خێرا بکرێت و بەپەلە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەرهێڵ تاوەکو ڕێگری لە ئێران بکەن سیستمی دارایی عێراق بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان بەکار بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






