
دیمەنی ناوەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان لە عێراق دەڵێت، هەرچەندە نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا گرفت و بێزاریی بۆ گەشتیاران دروستدەکات، بەڵام گەشتەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن، چونکە بەغدا هیچ فڕۆکەخانەیەکی جێگرەوەی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەپاڵ خراپی بەشێک لە ڕێگاوبانەکان و پچڕانی کارەبا و هەندێکجار ناڕێکی کاتی گەشتەکان و زۆر کێشەی دیکە، بەڵام بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بازی بەسەر ئەو کێشانەدا داوە و دەڵێت، باشترین شوێنی دەستشۆر (WC)ـیان لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا بوونیادناوە.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی بەغدا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی دەڵێت، فڕۆکەخانەی بەغدا ئێستا یەکەمی جیهانە (WC)ـیەکانمان نۆژەن کردووەتەوە. سەبارەت بە هۆڵەکانی چاوەڕوانیش پرسیاری لێ دەکرێت، لە وەڵامدا دەڵێت،وا خەریکی ئەوانیشین.
کاردانەوەکان: ئەم لێدوانەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا، کاردانەوەی سەیری بەدوای خۆیدا هێنا و بووە بابەتی سۆشیاڵ میدیا، وەکو گاڵتەجاڕییەک دەڵێن، ئەی بۆ باسی ئەوە ناکات، ڕۆژ نیە گەشتی فرۆکە دوا نەکەوێت، جانتای خەڵک بەهەڵە نەنێردرێ بۆ وڵاتانی و دیکەو چەندین کێشەی دیکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای گشتی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان لە عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوە و بەهێزکردنی ژێرخان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەردەوامن، ئەوەش بە ئامانجی باشترکردنی ئەزموونی گەشتکردن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئاسان و ئارام بۆ هەموو گەشتیاران.
بەشێکی دیکە لە خاڵەکانی ڕوونکردنەوەکە:
- پێداگرین لەسەر ئەوەی نۆژەنکردنەوەکە، کاریگەریی لەسەر جوڵەی گەشتیاران نەبێت و کاریش بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەین.
- بەهۆی نەبوونی فڕۆکەخانەی جێگرەوە لە بەغدا، ڕەنگە پرۆسەکە بێزاری بۆ گەشتیاران دروستکردبێت، بەڵام ئەم نۆژەنکردنەوەیەش ڕێکارێکی پێویستە بۆ داهاتوویەکی باشتر.
- هیوادارین گەشتیاران لە گرنگی ئەم پرۆسەیە تێبگەن کە بۆ بەرژەوەندی ئەوانە و دوای کۆتاییهاتنیشی، فڕۆکەخانەکە بەجۆرێک دەبێت کە لە ئاستی بەغدای پایتەختدا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






