ئاڤا نیوز
یەکەم هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشت، گوشارەکانیشی کاریگەری خێریان لەسەر خەڵکی کوردستان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەل دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ چەندین سزای بەسەر وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەپاند، بە تایبەت ئێران، لە دوایین سزاش بە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئادەم بۆیلەر، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان، هەڕەشەی لە محەمەد شیاع سوودانی کردووە ئەگەر بێت و ئەو هاوڵایتیە ئیسرائیلییەی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ماوەی چەند ساڵێکە لە بەغدا ڕفێنراوە ئازاد نەکات، دەری دەکەن و لە پۆستەکەی دووری دەخەنەوە، واتا خۆیشی دەستی هەیە لە ڕفاندنی ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییە.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ لەوەتەی بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، بڕیار لەسەر بڕیار دەردەکات، ئێستا ئەولەویەتی ئیدارەکەی لە ناوچەکە فەڵەستین و ئیسرائیلە، ئینجا ئۆکراینا و ڕووسیا، پاشان سووریا و دواییش عێراق دەبێت. هەفتەی ڕابردووش بڕیارێکی واژۆکرد لەسەر توندکردنی سزاکان لەسەر ئێران و گوتی ئیفلاس بە ئێران دەکەین.
هەندێک لە بڕیارەکانیش پەیوەستن بە عێراقەوە، وەکو ئەوەی مۆڵەتی کڕینی غازو کارەبا لە ئێران درێژ ناکاتەوە ئیتر، هەربۆیە عێراق ناچار بووە غازی تورکمانستان بکڕێت، بەڵام ئەویش بۆڕیەکەی هەر بەناو ئێران دەڕوات.
لە لایەکی دیکەوە: خەزێنەی ئەمریکا بەنیازە لە دوو مانگی داهاتوودا سزای نوێ و تووند بەسەر کۆمەڵێک بانکی عێراق و ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتیدا بسەپێنێت و پارەکانیان بلۆک بکات، ئەمەش بە هۆکاری پاڵپشتیکردن و پارەدارکردنی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە و ناردنی پارە بۆ ئەو وڵاتانەی سزای ئەمریکایان لەسەرە، بۆنموونە ئێران. ئاڤا زانیویەتی سزا بەسەر 12 بانک و کۆمەڵێک بەرپرسدا دەسەپێنرێت، دیارترین بانکەکانیش ڕافیدەین و ڕەشیدن کە زۆربەی پارەی عێراقیان تێدایە.
بە تەنیشت ئەو بابەتە: 11 کۆنگرێسمان داواکارییەکی نوێیان پێشکەشی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە و داوا دەکەن ڕێکخراوی بەدر کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات لەگەڵ سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی دیکەی عێراق کە نزیک لە ئێرانن وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی دابنرێن، مەبەستیان ئەوانەیە ناویان لە خۆیان نابوو گرووپی مقاوەمە و دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە بەردەوام بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان بۆردوومان دەکرد، لە دوو ساڵی ڕابردووشدا بە دەیان جار درۆنی بۆمبڕێژکراو و مووشەکیان لە هەولێر و کوردستان گرتووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەبارەت بە دوایین لێدوانی سوودانی کە دەڵێت پارە بۆ خەڵکی کوردستان دەنێرم، و بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوت، هەر پەیوەستە بە هاتنەوەی ترەمپ و ئەو گوشارانەوەی کە دەیکات، چونکە بەرپرسانی عێراقیش تێگەیشتوون ترەمپ هەر کاتێک بیەوێت بڕیاری قورس دەدات و لە قسەی خۆیشی پەشیمان نابێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





