
لۆگۆی ڕێکخراوی بەدر
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتیی هادی عامری وەڵامی داواکارییەکی 12 کۆنگرێسمانی ئەمریکا دەداتەوە کە داوا دەکەن وڵاتەکەیان بەدر وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرسیتی بناسێنێت. بەرپرسێکی ئەو ڕێکخراوەش دەڵێت، "ئەو داواکارییانە جێبەجێ ناکرێن".
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 12 ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان کردبوو کە ڕێکخراوی بەدر و سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران وەکو ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسێنن. ئەوان دووپاتیان کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو کارە دەکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد بەیاتی، بەرپرسی لقی باکووری ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتیی هادی عامری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەم داواکارییانە هیچ بەهایەکی نییە. بەدر، ڕێکخراوێکی سیاسیی عێراقییە و دەستی لە چەک هەڵگرتووە، سەرکردایەتیی ڕێکخراوەکە دابڕاو نین لەگەڵ لایەنی دیپلۆماسی فەرمیی ئەمریکا، باوەڕمان بەوە نییە کە ئەو جۆرە بانگەوازانە جێبەجێبکرێت، بانگەوازی کەسیین نەک فەرمی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێکخراوی بەدر کە هادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات یەکێکە لەهێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و لە چوارچێوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کاردەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






