
دیمەنی ڕۆچوونی زەوی لە چین. وێنە - AP
ئاڤا نیوز
بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە لە چین کەسێک گیانی لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەش تاوەکو ئێستا بێسەرووشوێنن.
چیرۆکی سەرەکی: میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە پارێزگای سیچوان لە باشووری ڕۆژئاوای چین کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون، بە دەیان کەسیش تاوەکو ئێستا لە ژێر خۆڵ و پەردووی ڕۆچوونەکە ماونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: دەسەڵاتدارانی چین دەڵێن، ڕۆچوونی زەوییەکە دوای چەند ڕۆژێک لە بارانی بەخوڕ ڕوویداوە، لە ئێستادا فریاگوزارانی پارێزگای سیچوان خەریکی دۆزینەوەی بە لایەنی کەم 28 کەسن، کە لە دوای ڕوودانی ڕۆچوونی زەوییەوە بێسەروشوێن بوون.
زانیاریی زیاتر: نزیکەی 10 خانوو کەوتوونەتە ژێر خۆڵ و چەند کەسێک لە ژێر خاک و پاشماوەدا گیریان خواردووە. دوو کەس بە برینداری ڕزگارکراون و 200 کەسی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ پەناگەیەکی سەلامەت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوای هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی "تەواوی" کردووە، جەختی لەسەر مامەڵەکردنی ورد لەگەڵ پاشهاتەکانی کارەساتەکە کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتی لاوەکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






