
دیمەنی قەزای ئاکرێ. وێنە - گەشتیاری ئاکرێ
ئاڤا نیوز
سەری گرێ شوێنێکی گەشتیاری و بەرزە لە قەزای ئاکرێ گەشتیاران بۆ بینینی دیمەن و سروشتی ئاکرێ سەردانی دەکەن، تەنها یەک ڕێگای هەبوو بۆ هاتووچۆ کردن، لە ئێستادا شارەوانی ئاکرێ دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگای دابەزین لەو شوێنە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە سەری گرێ لە قەزای ئاکرێ ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە، هاووڵاتییان و گەشتیاران سەردانی ئەو شوێنە دەکەن بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنەکەی و بەرزی بەسەر قەزای ئاکرێ، تەنیا یەک ڕێگای هەبوو بۆ سەرکەوتن، زۆر جار ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەبوو، بۆیە دەستکراوە بە دروستکردنی ڕێگایەکی تایبەت بۆ دابەزین بەمەش هاووڵاتییان و گەشتیاران بە ئاسانی دەتوانن بچنە ئەو شوێنە و بگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: بلند ڕەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای دابەزین لەسەری گرێ لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک ئەنجامدەدرێت، هەرچەندە كارەكە سەختیی زۆری دەوێ، بەهۆی ئەوەی بڕینی گرد و چیای دەوێ، بەڵام کارەکان دەستپێکراوە، نزیکەی چوار بۆ پێنج مانگی دەوێت تاوەکو تەواو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ، دەڵێت: درێژی شەقامەکە 500 مەتر دەبێت، هەمووی بە کۆنکریت دەکرێت و دیواری بۆ دروست دەکرێت، پانی شەقامەکەش 10 مەتر دەبێت بە شۆڵدەرەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەری گرێ، ئەو شوێنەیە كە تابلۆی(I love Akre) لێ نووسراوە و لە شوێنێكی بڵندی ئاكرێیە و زۆربەی گەشتیاران بۆی سەردەكەون و وێنەی یادگاریی لێ دەگرن، سەری گرێ، پێشتر تەنیا یەك ڕێگە لەنێو بازاڕەوە بۆی دەچوو، دەبوو گەشتیاران بە هەمان ڕێگەدا بێنە خوارەوە، بەڵام ئەم ڕێگە نوێیەی ئێستا دروستدەکرێت، بە لایەكی دیكەدایە و لەوێوە گەشتیاران دادەبەزن، كە دەچێتەوە ڕێگای هاوینەهەواری سیپە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
بۆ چوارەم جار ئاگر لە چیای برادۆست کەوتەوە و کۆنترۆڵ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
بۆ چوارەم جار ئاگر لە چیای برادۆست کەوتەوە و کۆنترۆڵ کرا
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
پارکێکی مۆدێرن لە هەولێر دروست دەکرێت