ئاڤا نیوز
بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی خۆپیشاندان، ڕێگری لە بەشێک لە خۆپیشاندەرانی سلێمانی کرا کە بە نیاز بوون بێنە هەولێر خۆپیشاندان بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ بەشێک لە خۆپیشاندەرانی سلێمانی ویستیان ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکانیان بگۆڕن بۆ شاری هەولێر، پارێزگاری هەولێریش وەڵامی دانەوەو بە بیانووی داوانەکردنی مۆڵەتی فەرمی خۆپیشاندان، ڕێگریان لێ کراوە. وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت دەستێکی دەرەکی لە پشت خۆپیشاندەرانە بۆ تێکدانی ئارامی وئاسایشی هەولێر.
لێدوانی فەرمی: ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات 07:00ـی ئاڤا میدیا بەشداریکرد و ڕایگەیاند: ڕێز و پێزانینمان بۆ خۆپیشاندەران لە هەموو هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام نەدانی مووچە و ئەو غەدرەی لە فەرمانبەران دەکرێت لە بەغداوە لە ئێمە و فەرمانبەران دەکرێت، بابەتی مووچە لە کارە هەرە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەردەوام سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە.
زانیاریی زیاتر: ئێمە ڕێز لە مانگرتووان ناو خێمەکە دەگرین، بەڵام لە پشت خێمەکە شتێکی دیکە دەگوزەرێت و پلان دژی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، ئەگەر ڕاستدەکەن بابێن هەمووان دەست لەناودەست دژی ستەمەکانی بەغدا ڕاوەستین مافەکانمان بەدەست بهێنین، هاوکات خۆپیشاندان بە یاسا ڕێکخراوە، بەڵام کەس داوای خۆپیشاندانی نەکردووە، ئەوانەی هاتوون هیچ مۆڵەتییان نەبووە، بۆیە ڕێگرییان لێکراوە.
چی ڕوودەدات: پارێزگاری هەولێر، دەڵێت: بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی عێراق کە بەردەوام دژی هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان مانگرتووان و خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن، پەیامەکەی وەزارەتی ناوخۆش ڕوونە کە پەکەکە و هەندێک لایەنی عێراقی لە پشت خۆپیشاندانەکەن و نیازی تێکدانی ئاسایشی هەولێریان هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






