
دیمەنێکی بەنداوی دهۆک
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ بڕێکی کەمی باران لە هەرێمی کوردستان باریوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، سامانی ئاو کەم دەکات.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان سێ بەنداویان گەورە و ستراتیژی هەن، کە پێکدێن لە بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان و دهۆک، لەگەڵ چەند پۆند و بەنداوێکی دیکە، کاریگەری ئەرێنیان لەسەر پاراستنی سامانی ئاو، پەرەدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵی و ئاژەڵی هەیە.
لێدوانی فەرمییەکان: فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بە ئاڤای گوت، "400 ملم باران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر باریوە، هەرچەندە ئاستی ئاو دوو ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو ئەم کاتانەیە و 20 ملیۆن مەتر سێجا زیاتر، بەڵام ئەگەر بارانی دیکە نەبارێت لە هاویندا ئەگەری شەش مەتر ئاستی بەنداوەکە دابەزێت."
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئاستی بەنداوی دووکان لە 28٪ وەک ساڵی ڕابردووە، بەڵام بڕێکی کەم باران بەراورد بەساڵی ڕابردوو باریوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی بەنداوەکە دەبێت لەماوەی داهاتوو."
لەلایەکی دیکەوە: بەنداوی دەربەندیخان ساڵی ڕابردوو سەرڕێژبوو و ئاوێکی زۆری گلداوەتەوە تاوەکو سەرەتای ئەمساڵیش نزیکەی 200 ملم بارانباریوە و بەراورد بەو دوو بەنداوەی دیکە کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن:
ئاستی بەنداوی دووکان لە 28٪ ـە وەک ساڵی ڕابردووە .
بەنداوی دووکان: توانای گلدانەوەی نزیکەی 7 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
ئێستا دووملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکە هەیە.
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 ملم باران لە دووکان باریوە .
ئەمساڵ 140 ملم باران باریوە.
بەنداوی دەربەندیخان: توانای گلدانەوەی یەک ملیار و 35 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە
ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتانە زیاتر لە 200 ملم باران باریوە .
ئەمساڵ نزیکەی 200 ملم باریوە و بڕەکە هاوتایە.
بەنداوی دهۆک: دوو ئەوەندەی ساڵی ڕابردووە ئەم کاتانەیە.
40 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
ساڵی ڕابردوو لەم کاتانە 20 مەتر سێجا ئاوی گلدابووەوە.
پارساڵ ئەم کاتانە 455 ملم باران باریبوو.
ئەمساڵ 55 ملم باران باریوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






