
ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لەکاتی بارگاویکردنەوە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدات، لەكاتی وەرگرتنی ڕسوماتی هاوردەكردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، بە ڕسووماتی سێ پستۆن تۆمار بكرێت.
وێنە گەورەكە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان پێشتر دوو نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەرزكردەوە، بەمەبەستی كارئاسانیكردن بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەجۆرێك لە وەرگرتنی ڕسومات، بڕێكی كەمتر هەژمار بكرێت، بەو پێیەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دۆستی ژینگەن و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت هانی زیادكردنی هاوردەكردنیان بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، ڕێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2025 بڵاودەكاتەوە، كە تایبەتە بە ڕێنمایی مەرجەكانی سەلامەتی و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلی هاوردەكراو ژمارە 7ـی ساڵی 2021، تێیدا هاتووە، ئۆتۆمبێلی كارەبایی بە ڕسوماتی سێ پستۆن تۆماردەكرێن، ئەگەر ئۆتۆمبێلی قەبارە گەورەش بن، كە خۆیان لە بنەڕەتدا چوار پستۆنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕیارە لەڕۆژی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیی وەقایعی كوردستان لەسەرەتای مانگی شوباتەوە جێبەجێ دەكرێت.
هۆكارە زانراوەكان: لەچوارچێوەی بایەخدان بە پاكڕاگرتنی ژینگە و هاندانی كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە جێگەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بە سووتەمەنیی بەنزین و گاز و غاز كاردەكەن، حكومەتی هەرێمی كوردستان مەبەستیەتی باج و ڕسوماتی كەمتر بۆ هاوردەكردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






