هەرێمی کوردستان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەست پێ دەکات
- بزنس
- 11 شوبات

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
ماوەی سێ ڕۆژە تیمێکی هەرێمی کوردستان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغدایە و ئەمڕۆش کۆبوونەوەیەک بۆ هەمان بەمەبەست لەگەڵ لایەنی عێراقی کراوە.
وێنە گەورەکە: تیمێکی بەڕێوەبەری میلاكات لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان کە پێکهاتوون لە عەبدوڵا رەمەزان، راوێژكار لە بودجە و نەهرەوان گەنجۆ، بەڕێوەبەری میلاكات لە وەزارەتی دارایی گفتوگۆیان لەسەر بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەڵ عێراق دەستپێكردووە، کە ژمارەیان زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەرە و چەندین ساڵە نەکراونەتە هەمیشەیی، ئەمڕۆ لە بەغدا كۆبوونەوەیەك کراوە و لەگەڵ هاوتاكانیان کۆبوونەوەتەوە و دۆسیەکەیان خستووەتە بەردەمیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندەكەی كوردستان جەخت لە بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكەنەوە و ئاماژە بەوە دەكەن كە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیاری داوە ئەو فەرمانبەرانە بكرێن بە هەمیشیەیی و مافی خۆیانە، ئێستاش كە سێ تەمەن لەسەر داواكاری بەغدا بەپێی یاسایی خانەنیشینی یەكگرتووی عێراق خانەنیشن كراون لە بەشێكی فەرمانگەكان بۆشاییی دروست بووە و پێویستە فەرمانبەری نوێ شوێنیان بگرنەوە.
لەلایەکی دیکە: بەشێکی دیکەی كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی و پرسی دانانی ژمارەی وەزیفی بۆ فەرمانبەران.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بەهەمیشەییکردنیان بدات کە مووچە و مۆڵەت و چەندین ئیمتیازاتی دیکەیان زیاد دەکات، پرۆسەکە دەستبەجێ ناکرێت و دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی بودجەی 2025 و کارپێکردنی، چونکە چەند بڕیارێکی نوێ دراون لەبارەی دامەزراندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە