هۆشیار زێباری: لەگەڵ یەکێتیی گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەستپێدەکەین
- کوردستان
- 12 شوبات
هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەستپێدەکەن، پێکهێنانی حکومەتیش لە دوو مانگ زیاتر دواناکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی و یەکێتی گفتوگۆکانیان لەبارەی کارنامەی کابینەی نوێ تەواوکردووە و وەک خۆیان دەڵێن، لێكگهيشتنى هاوبهش و ڕێككهوتنى سهرهتايى لهسهر زۆربهى تهوهرهكان هاتووهته ئاراوه.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی حەدەسی سعودیی ڕایگەیاند:
- بۆ ئامادەکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە قۆناغێکی باش و پێشکەوتوو.
- لە هەفتەی داهاتووەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بەتایبەت هاوبەشی سەرەکیمان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، دەست بە گفتوگۆ دەکەین بۆ دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان و پۆستەکانی دیکە.
- دۆخەکە ئەرێنییە و پێشبینی دەکەین لە دوو مانگی داهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، لەوە زیاتر پێکهێنانی درێژە ناکێشێت.
- ئارامی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئێمە گرنگە، پشتیوانیش لە یەکڕیزی کورد لەو وڵاتە دەکەین بۆ گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق.
- هەوڵدەدەین ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان هەسەدە و تورکیا دووربخەینەوە، داواشمان لە هەسەدە کردووە لە پەکەکە دووربکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت