ئاڤا نیوز
ژنێکی بە تەمەنی خەڵکی زاخۆ، دوای ئەوەی لە ساڵی 2005 بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام دوای 10 ساڵ لە گەڕانەوەی بۆ کوردستان، دەبینێت دەستبەسەر تەواوی زەوییەکانیدا گیراوە. ئەو ژنە هانای بۆ ئاڤا هێناوە و داوا دەکات بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە گوندێکی سنووری زاخۆ ژنێک هانای بۆ ئاڤا میدیا هێناوە و دەڵێت، ئەوان لە گوندەکە خاوەن 42 دۆنم زەوی کشتوکاڵی بوون و زەوییەکانیش بەناوی هاوسەرەکەی بوو، بەڵام دواتر کۆچی دوایی دەکات ئەویش بۆ چارەسەر وەرگرتن دەچێتە دەرەوەی وڵات لە بەلجیکا، دوای 10 ساڵ، واتە لە ساڵی 2015 ئەو ژنە دەگەڕێتەوە زێدی خۆی، بەڵام ئەوکاتە پێی دەڵێن ئەو زەوییە هیچی بەناوی تۆوە نەماوە.
لێدوانی فەرمی: ئەو ژنە دەڵێت، هەموو بەڵگە و موستەمسکێکی لەبارەی خاوەندارێتی زەوییەکانەوە وەک گرێبەست هەیە، بەڵام دراوە بە هەندێ کەسی دیکە، چەندین جار چووەتە لای لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام کەس هیچیان بۆ نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خاتوو نادر کە هاوسەرەکەی پێشمەرگەی ئەیلوول بووە، بەڵام ئەو مووچەیەشی لێبڕاوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەیسەر جەرجیس، بەڕێوەبەری ناحیەی باتێلی سەر بە ئیدارەی زاخۆ لەبارەی کێشەکەوە دەڵێت:
- بابەتی زەوییەکان پەیوەندیی بەدەمەوە نەهاتنەوە هەیە کە خێزانەکە ساڵی 2010 بانگکراون بۆ چاکسازیی زەویی کشتوکاڵی بە مەبەستی تاپۆکردن، بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت ئەو خێزانە بەدەم بانگەوازییەکەوە نەهاتوون کە گرێبەستیان بۆ هەیە بۆ ئەوەی تاپۆ بکرێن وەک زەوی کشتوکاڵی، بۆیە گرێبەستەکەیان هەڵوەشێنراوەتەوە.
- لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا لەو ئافرەتە دەکات سەردانی ئەوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن، بۆ ئەوەی دووبارە پێداچوونەوە بۆ بابەتەکە بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





