
وێستگەیەکی کارەبای بەسرە. وێنە - وەزارەتی کارەبای عێراق
ئاڤا نیوز
بە هۆکارێکی نادیار، کوژانەوەی گشتیی "شەت داون" لە وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای باشوور ڕوویدا و بەهۆیەوە کارەبای هەرسێ پارێزگای بەسرە، زیقار و مەیسان کوژایەوە.
وێنە گەورەکە: لەم مانگەدا ئەمە جاری دووەمە کێشەی کوژانەوەی گشتی لە وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای باشوور ڕوودەدات و جاری پێشووش بەهەمان شێوە کارەبای هەرسێ پارێزگاکەی باشووری عێراق پچڕا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ میدیای عێراق کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-02-13، کارەبای پارێزگاکانی بەسرە، زیقار و مەیسان بە هۆکارێکی نادیار پچڕاوە.
لە لایەکی دیکەوە: سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو بە هەمان شێوە کوژانەوەی گشتیی لە وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای باشوور ڕوویدا، ئەوکات وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق هۆکارەکەی بۆ کێشەیەکی تەکنیکی لە یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێناندا گەڕاندەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم وەزارەتی کارەبای عێراق نەبوونی بڕی پێویستی سووتەمەنییە بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا." ئەمە قسەی زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق بوو لە کۆتایی مانگی ڕابردووی ئەمساڵ لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی وزەی عێراق لە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






