
دیمەنێک لە قەزای سۆران. وێنە - ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێژەی سەوزایی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەراورد بە ئەوەی كە بە ماستەرپلان دیاریكراوە كەمە و بەرپرسانی ئیدارەكەش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكەن و باس لە هەوڵەكانی زیاتركردنی ڕێژەكە دەكەن.
چیرۆکی سەرەکی: فەرمانگەی ژینگەی سۆران ڕێنمایی بە هاووڵاتیان دەدات كە لەگەڵ لەدایكبوونی هەر منداڵێك، نەمامێك لەلایەن كەسوكارەكەیەوە بچێندرێت، ئەمەش بەمەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی قەزاكە.
لێدوانی فەرمی: هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری ژینگەی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕێژەی سەوزایی لە سۆران كەمە، بەڵام هەوڵەكانی ئێمە بە زیادكردنی بەردەوامە، جگە لە لەدایكبوونی منداڵ، داواشمان كردووە هەر كەسێك كاتێك ئۆتۆمبێلێك بەناوی خۆیەوە دەكات، نەمامێك بچێنێت، بەهەمانشێوەش ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیری دەكەن لەڕۆژی هاوسەرگیرییەكەیان بەم ئەركە نیشتمانییە هەڵسن.
لەلایەكی دیكەوە: حەكیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەمیانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا كە ژوان قەرەداغی، پێشكەشكاری ئاڤا پێشكەشی دەكات ڕایگەیاند: 45%ـی ماستەرپلانی سۆران بووەتە شار، بۆیە ئەو ڕێژەیەی كە هەیە لە ئاست ئەو ڕێژەیەی كە بووەتە شار زیاترە لە 7%، لەگەڵ ئەوەش ڕێژەكە كەمە، هۆكاری سەرەكیی كەمیی ڕێژەی سەوزایی ئەوەیە كە سۆران زۆر بە خێرایی قەرەباڵغ و فراوان بوو، ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئاوەدانكردنی دەڤەرەكە و زیادبوونی دانیشتووانەكەی تەرخانکراوە هاوتەریب نەبوون، هەر بۆیە لەڕووی ڕێژەی سەوزاییەوە كەمێك دواكەوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێژەیی سەوزایی سۆران ئێستا 7%ـە، ئەمە لە كاتێكدایە كە بەپێی ماستەر پلانی شارەكە، دەبێت 27% بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 11 خولەک لەمەوپێش
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی حەوت درایە بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئامێدی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لەناوبران
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی ئاو بۆ دارستانی قەزای خەبات دادەنرێت