
دیمەنی چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر هۆشداریی دەداتە وەبەرهێنەران و دەڵێت، نابێت سەوزایی شارەكانی نیشتەجێبوون بكەن بە یەكەی نیشتەجێبوون و دەشڵێت لەسەر ئەو بابەتە چەندین وەبەرهێنەر دراونەتە دادگا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوو 25 وەبەرهێنەر لە سنووری پارێزگای هەولێر دراونەتە دادگا، پێنجیان فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە و هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووە، بەشێكیشیان ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان و بەشەكەی دیكەشیان شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوەیان نادیارە، ئەوانەشی كە دادگایی كراون سزای دارایی دراون.
لێدوانی فەرمی: سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا ڕایگەیاند:
-هیچ وەبەرهێنەرێك بۆی نییە سەوزایی پڕۆژەكەی بكات بە یەكەی نیشتەجێبوون، هەر كەسێك ئەمە بكات بە زێدەڕۆیی هەژمار دەكرێت بەو هۆیەوە لە ماوەی ڕابردوو چەندین وەبەرهێنەر دراونەتە دادگا و سزای دراون.
- دەبێت ڕێژەی سەوزایی هەر پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون زیاتر بێت لە 25%، هەر پڕۆژەیەكیش وەك پێویست سەوزایی نەبێت ئەوا نابێت پارەی خزمەتگوزاریی سەوزایی لە دانیشتووانەكەی وەربگرێت.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2006ـەوە تاوەكو ئێستا تەنیا لە سنووری هەولێر مۆڵەتی نیشتەجێبوون بە 130 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دراوە كە لە چوارچێوەی 110 مۆڵەتی وەبەرهێنانە، 56 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون خەڵكیان تێدا دەژی و بەشەكەی تر لەژێر دروستكردندان، لە داهاتوویەكی نزیكدا 30 هەزاریان تەواو دەبن و خەڵكیان تێدا دەژیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە