بانکی ناوەندیی عێراق- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
چەند بڕیارێکی نوێ بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومی و کەرتی تایبەت و خەڵک بەگشتی دەرکراون، بە تایبەت ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵ بانکدا هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانکی ناوەندیی عێراق لەمەدوا تێچووی ڕاکێشانی پارە (عمولە) لە هەژماری بانکیی مووچەخۆرانی حکومیی و کەرتی تایبەت بەرزدەکاتەوە، لەمەودوا لە جیاتی دوو هەزار دینار، چوار هەزار دینار بۆ یەک ملیۆن وەردەگیرێت.
نووسراوی فەرمی: بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان کردووە کە ژمارەیان 58 بانکە، سێ بانکیان حکومین (ڕەشید و ڕافیدەین و تی بی ئای)، لەگەڵ 55 بانکی دیکەی ئەهلی، کە 24 یان بازرگانین و 31 بانکیشیان ئیسلامین، لەمەودوا تێچووی دروستکردنی کارتی بانکیی و نوێکردنەوەی کارت لەگەڵ ڕاکێشانی پارە لە هەژماری بانکیدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، گۆڕانکارییەکانیش بەم شێوەیە دەبن:
- ئەگەر فەرمانبەرێک یان کارمەندی کۆمپانیایەک بچێت لە بانک کارت دەربهێنێت، واتا ڤیزە کارت و ماستەر کارت، بەلایەنی زۆرەوە 15 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت.
- بۆ نوێکردنەوەی کارتەکانیش، ئەگەر کەسێک کارتەکەی هەبوو و دوای دوو بۆ سێ ساڵ ئێکسپایەر بوو، نوێکردنەوەی بەهەمانشێوە بەلایەنی زۆرەوە 15 هەزار دینار وەردەگیرێت.
- گۆڕینی کارتی بانک (فەرمانبەری حکومیی و تایبەت) بەلایەنی زۆرەوە 25 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، ئەویش لە کاتێکدا ئەگەر کارتەکەی پێشترت ونکرد یان لێت شکابێت، ئەوا کارتێکی دیکەت بۆ دەردەهێنرێت بەو نرخە.
- عمولەی بانک بۆ بەڕێوەبردنی هەژماری بانکیی دوو هەزار دینار دەبێت، واتە ئەگەر مووچە لەڕێگەی بانکەوە بێت مانگانە دوو هەزارت لێ دەگێڕنەوە.
- ڕاکێشانی پارە بە ئامێری پۆس و ئەی تی ئێم بەگوێرەی ڕێژەی سەدی دەبێت؛ بۆ نموونە لە ملیۆنێک دینار چوار بۆ شەش هەزار دینار وەردەگیرێت، لە هەموو بارێکیشدا لە هەزار دینار کەمتر نابێت.
- بۆ حەواڵەی دەرەکیش بۆ هەر دۆلارێک 10 هەزار دینار وەردەگیرێت، بۆنموونە لەبەرامبەر ناردنی هەر 100 دۆلارێک بۆ دەرەوە هەزار دینارت لێ وەردەگیرێت، هەروەها بۆ دەفتەرێک دۆلار 100 هەزار دینار وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە