ئاڤا چیرۆکی پەیوەندییەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆسەوە بۆ پارێزگاری هەولێر ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 15 شوبات

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ، بۆ یەكەمجار لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە چیرۆكی پەیوەندییەكی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆسەوە بۆ پارێزگاری هەولێر، ئاشكرا دەكات سەبارەت بە پاڵاوگە نایاساییەكان.
وێنە گەورەكە: یەكێك لەو پرسانەی كە بەردەوام سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوە و دیدار و لێدوانە ڕۆژنامەوانییەكانیشی جەختی لێدەكاتەوە، پاک ڕاگرتنی ژینگە و ڕێگریكردنە لە پیسكردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی ڕابردوودا چوار بڕیاری سەبارەت بە پاڵاوگە نایاساییەكان و مۆلیدەی گەڕەكەكەكان، كارگەكان و بەرهەمهێنانی سەوزە بە ئاوی پیس دا.
لێدوانی فەرمی: مەسعود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا كە ژووان قەرەداغی، پێشكەشكاری ئاڤا میدیا پێشكەشی دەكات ڕایگەیاند: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، زۆر بە خەمە بۆ بابەتی ژینگەی هەرێمی كوردستان، زۆر جددیشە لەسەر بابەتەكە، نموونەیەك باس دەكەم كە پێشووتر لە هیچ میدیایەك باس نەكراوە، ئەو كاتەی سەرۆكوەزیران لە داڤۆس بوو، سەرەڕای سەرقاڵبوونی بە چالاكییەكانی كۆنگرەكە و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان، لەوێوە لەڕێگەی پارێزگاری هەولێرەوە پەیوەندیمان پێوە كرا و گوتی، هەر كەس و لایەنێك پێی وابێت كە نابێت ڕێوشوێنی لەبەرامبەر بگیرێتە بەر و ببێتە هۆكار بۆ پیسبوونی ژینگە، دەبێت توندترین ڕێوشوێنی لەبەرامبەر بگیرێتە بەر.
لەلایەکی دیکە: بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو جددیەتەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی هێزێكی گەورەیە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەین بە هیچ كەس و لایەنێك سەرپێچیی ڕێنماییەكان بكات و ژینگە پیس بكات، چونكە لە ڕابردوودا خەڵكێك هەبوو كە پێیوابوو نابێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت، بەڵام بە بڕیاری سەرۆكوەزیران چاوپۆشی لە كەس ناكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






