سەرۆك بارزانی
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە داوای دیداری سەرۆك بارزانی كردووە یاخود بە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵی بدوێت، ئەو داوایەشی هۆكاری سەرەكی بووە بۆ دواخستنی پەیامەكەی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ ڕایبگەیەنێت.
چیرۆكی سەرەكی: بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 15-2-2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێك ڕابگەیەنێت بەئامانجی ئەوەی كێشەی كورد لە زەمینەی شەڕ بخاتە سەر زەمینەیەكی سیاسی و یاسایی، لە چوارچێوەی چارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد لە توركیا، ئەوەش دوای زنجیرەیەك سەردانی شاندی لایەنەكان دێت بۆ ئیمرالی.
لێدوانی فەرمی: مستەفا شەفیق، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی نان و چای ئاڤا ڕایگەیاند:
- هۆكاری دواخستنی ڕاگەیاندنی پەیامەكەی ئەمڕۆی ئۆجەلان بەهۆی ئەوە بووە كە داوای كردووە چاوی بە سەرۆك بارزانی بكەوێت یاخود پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك بارزانی بكات.
- هەریەك لە توركیا، ئۆجەلان، دەم پارتی و پەكەكە، دركیان بە گرنگی بەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی ئاشتەوایی كورد لە توركیا كردووە، هاوكات هەڵوێست و بۆچوونی سەرۆك بارزانی لەم پرسە بە پێویست دەزانن.
- ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە جەختی لەوەش كردەوە كە بەبێ سەرۆک بارزانی و پارتی، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئەنجامی خوازراوی نابێت.
پەیوەست بەم بابەتە: ئەو شاندەی دەم پارتی كە پێشتر سەردانی ئیمرالی كردبوو، ئەمڕۆ گەیشتنە هەرێمی کوردستان، وا بڕیارە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆ ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






