
دیمەنی شاری بەغدا لەگەڵ ئاماژەی ئابووری. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، سیستمی دارایی نافەرمی لە عێراق خەریکە قەبارەی سیستمی دارایی فەرمی تێدەپەڕێنێت، جەختیش دەکاتەوە کە ئێستا 84%ـی پڕۆژە بچووکەکانی عێراق لەناو سیستمی دارایی فەرمیدا "ڕێکنەخراون و نافەرمین".
بۆچی گرنگە: بوونی سیستمی بانکی نافەرمی مەترسی لەسەر توانای دەوڵەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی پارە دروستدەکات، چونکە دەرفەتی خۆدزینەوە لە باج و سپیکردنەوەی پارە زیاتر دەکات، لە وڵاتانی پێشکەوتوودا ئەو دامەزراوانە دەخرێنە ژێر چاودێری بانکی ناوەندیی و یاسا و ڕێكاری چاودێرییان بۆ دادەنرێت.
راگەیێنراوی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت:
٠ لە 20 ساڵی ڕابردوودا هەندێک دامەزراوە دروستبوون کە کاری هاوشێوەی بانکە فەرمییەکان ئەنجام دەدەن، لەوانەش پێدانی قەرز و دانان و ڕاکێشانی پارە لە ناوخۆ و دەرەوە، لەناویشیاندا هەن کە دەروازەیان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزاری دیکەی داراییش هەیە.
٠ ئەو دامەزراوانە دوورن لە چاودێریی و ئەوەش وایکردووە کارەکانیان بەراورد بە بانکە فەرمییەکان خێراتربێت، بووەتە هۆی ئەوەی ببنە جێگای سەرنجی خاوەن پڕۆژە بچوک و مامناوەندییەکان.
٠ لە عێراق 84%ـی پڕۆژە بچووکەکان لەناو سیستمی ئابووریدا ڕێکنەخراون و بەفەرمی تۆمارنەکراون، ئەوەش وایکردووە لە خزمەتگوزاری بانکە فەرمییەکان بێبەش بن و ڕوو لە دامەزراوە ئابوورییە نافەرمییەکان بکەن، بۆ وەرگرتنی هاوکاری دارایی.
٠ ئەگەر نەخرێنە ژێر چاودێری بانکی ناوەندییەوە، گرنگە کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە بێ مۆڵەتەکان بکرێت.
٠ لە پاڵ جێبەجێکردنی یاسا و نەرمی نواندن بۆ هاندانی دامەزراوە نافەرمییەکان تا تێکەڵ بە ئابووری فەرمی ببن، گرنگە گەرەنتی ئەوەش بکرێت کە ئابووری لە مەترسییە گریمانە کراوەکان دووربێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






