
پرۆژەی هەژماری من
ئاڤا نیوز
پێچەوانەی پرۆسەی تەوتینی عێراق کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بەردەوام گرفتی نوێی بۆ دروست دەبێت، پرۆژەی هەژماری من بەردەوام لە گەورەبوونە و متمانەی زیاتری پێدەبەخشرێت، بەمنزیکانەش دوو بانکی نێودەوڵەتی دێنە نێو پرۆژەکەوە.
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا هەشت بانک لە پرۆژەی هەژماری من بەشدارن کە کە پرۆژەیەکی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران، هیچیشیان لەلایەن ئەمریکاوە سزانەدراون، ئەمە لەکاتێکدایە 43 بانک لە پرۆسەی تەوتینی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن، لەو ژمارەیە 25 یان بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و بەقاچاخ هێنان و بردنی دۆلار لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزادراون و مامەڵەکردن بە دۆلاریان لێ قەدەغە کراوە.
لێدوانی فەرمی: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو دوو بانکی گەورەی نێودەوڵەتیی دێنە نێو پرۆژەکەوە، بەمەش پرۆژەکە هەنگاوێکی گەورەتر دەبڕێت و زیاتر دەبێتە جێگەی متمانە. هەواڵی قەدەغەکردنی مامەڵەی دۆلارمان لە چەند بانکێکی دیکەی عێڕاقی بینیی، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیێنێت کە ئەوانەی هەژمارییان لەو بانکانە هەیە، ناتوانن کارتەکانیان لە وڵاتانی دەرەوە بەکاربهێنن، لەپاڵ کۆمەڵێک بێبەشبوونی دیکەش.
- بانکەکانی بەشدار لە پڕۆسەی هەژماری من، ناکەونە ژێر باری سزاکانەوە.
- سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەنێو ڕێکارێکی ووردبینی تایبەتدا دەڕۆن بەرلەوەی بەشداریبوونیان ببێتە فەرمی.
-هەفتەی داهاتوو دوو دوو بانکی نێودەوڵەتیی بەناوبانگ دێنە ڕیزی هەشت بانکەکەی دیکەی هەژماری من.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مووچەی مانگی یەک، 275 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین مووچەیان لەڕێگەی هەژماری من وەرگرت. بەگوێرەی دوایین داتاش تاوەکو ئێستا 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە هەژمارەکە تۆمارکردووە و 370 هەزاریان کارتیان وەرگرتووەتەوە.
ئەمەش بزانە: بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من بریتین لە: بانکی جیهان، بانکی ئاڕتی، بانکی بەغدا، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، بانکی BBAC، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
17 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات