سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ ئاڤا: وردبینی بۆ خەرجییەکانی کوردستان دەکەین
- بزنس
- 17 شوبات

وەزیری دارایی کوردستان لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕایگەیاند، وردبینیی بۆ خەرجیی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2024 دەکەن و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاپۆرتی خۆیان بۆ حکومەتی فیدڕاڵ بەرزدەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە هەولێر، لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، دەرگای وەزارەت و دامەزراوەکان بەردەوام کراوەیە بۆ تیمەکان تا بتوانن لە نزیکترین کاتدا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن.
لێدوانی فەرمی: د.عەممار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئامانجی سەردانی شاندەکەمان بۆ کوردستان بۆ وردبینیکردنە لە داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2024، ئەوەش جێبەجێکردنی یاسای بودجەیە و ئومێدەوارین لە چەند ڕۆژێکی کەمدا کارەکان تەواو بن".
بەشێکی دیکە لە قسەکانی د.عەممار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق:
- کاری وردبینییکردن بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانە و ڕێکارێکی ئاساییە.
- کاری هاوبەشمان لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان هەیە و دەستکەوتی هاوبەشیشمان هەبووە، ڕاپۆرتەکانیشمان پێکەوە ئاڕاستەی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
- تێبینییەکانی ئێمە بۆ باشترکردنی کاروبارەکان و چارەسەری کێشەکانە تا لە داهاتوودا کارەکان لەسەر ڕێڕەو و ئاڕاستەیەکی ڕاست بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە