
دراوی عێراقی لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەران. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەم مانگە لیستی مووچە و میزان موراجەعە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی پەیڕۆڵ بۆ بەغدا دەنێردرێن، لیژنەیەکی تەکنیکیی ئەنجوومەنی وەزیران بە هاوکاریی وەزارەتی دارایی لیستەکە ئامادە دەکەن و ئێستا 85%ی تەواو بووە.
زانیاریی تایبەت: لیستی مووچە لە قۆناغی کۆتایی دایە، زۆرینەی وەزارەت و دەستەکان لیستەکەیان ئامادە کردووە و تەنیا ژمارەیەکی کەمیان ماون تەواوی بکەن، هەموو هەوڵێک بۆ ئەوەیە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ بەغدا بنێردرێت. بەهەمانشێوە ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی یەک لە قۆناغی کۆتاییە و هەوڵ دەدرێت لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی دوو بنێردرێت.
پرسیاری سەرەکی: ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی ئامادەکردنی لیستی مووچەی لە وەزارەتی دارایی پرسی: پێشتر دەتانوت ئەگەر ببێتە ئەلیکترۆنی ئیتر کێشەی ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچە نامێنێت، ئەی بۆ هەر ماوە؟
هۆکارە زانراوەکان: دوو سەرچاوەی جیاواز لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە ئاڤایان وت: بەهۆی ئەوەی ئامادەکردنی لیست بە ئەلیکترۆنی نوێیە، هەروەها بەغدا داوای وردەکاری زۆری کردووە لە لیستەکەدا، بۆیە دواکەوتووە.
بەشێک لە داواکارییەکانی بەغدا بریتین لە:
٠ دەستبەکاربوونەوەی ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتیان هەبوو لەگەڵ ئەوانەی ئەم مانگە خانەنشین دەبن.
٠ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهیدن و خانەنشین دەبن، فۆڕمیان پڕ کردووەتەوە خزمەتیان تاوەکو تەمەنی 65 ساڵی درێژ بکرێتەوە، چونکە ئێستا ناویان نە لە لیستی خانەنشین و نە لە لیستی مووچەدا نەماوە.
٠ بەشێک لەوانەی خانەنشین کراون دەبێ تەمەنی خانەنشینبوونیان بۆ درێژ بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی مووچەی خانەنشینە نوێیەکان، ئاڤا زانیویەتی ئەم مانگەش مووچە وەرناگرن، بۆ مانگی سێ بەشێکیان تەواو دەبن و سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





