لۆگۆی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق و 25 هەزار دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، ئەمساڵ هەرێمی کوردستان تەواوی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نانێرێت، بەڵکو تەنیا 50%ی داهاتی باج و گومرگ دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: ڕادەستکردنی 50%ی داهاتی نانەوتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە بەغدا، یەکێکە لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەمساڵ بۆ ناردنی مووچەی، چوارشەممەی ڕابردووش بڕی 51 ملیار و 895 ملیۆن دینار وەکو داهاتی مانگی یەک بۆ بەغدا نێردرا.
پرسیاری سەرەکی: ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستان مانگانە 80 بۆ 100 ملیار دیناری بۆ بە بەغدا دەنارد، بەڵام بەغدا هەمیشە بیانووی دەگرت و بەو بڕە ڕازی نەبوو، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کرد، ئایا ئەمە نابێتە گرفت بۆ ناردنی مووچەی مانگی دوو؟
بەدواداچوونی تایبەت: ئاڤا دڵنیاکرایەوە لەوەی هەولێر و بەغدا ڕێککەوتوون هەرێمی کوردستان مانگانە 50%ی تەواوی داهاتی نانەوتی نەنێرێت، بەڵکو تەنیا 50%ی داهاتی باج و گومرگ بنێرێت، واتە ڕێککەوتنەکە هاوشێوەی ڕێککەوتنەکانی ساڵی ڕابردوو نییە کە 50%ی کۆی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت. بەمپێیەش لەسەر داهاتی ناوخۆ هیچ گرفتێک بۆ مووچەی مانگی دوو دروست نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





