لە وەزارەتی داد دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 19 شوبات

ئامادەکردنی چەند پارچە زەوییەک - وێنە ؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 592 فەرمانبەری سەر بە میلاكی وەزارەتەكە لە پێدانی زەوی سوودمەند بوون.
چیرۆکی سەرەکی: لەچوارچێوەی بەردەوامی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەمانبەراندا، ئاڤا لەڕێگەی وتەبێژی وەزارەتی داد لیستی ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکە ئاشکرا دەکات کە زەوییان پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: نەریمان تالیب، وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە هەموو فەرمانگەكانی وەزارەتی داد، ئەو فەرمانبەرانەی كە مەرجە یاساییەكانیان هەبووە و پێشتر زەوییان وەرنەگرتووە، دوای كۆكردنەوەی خاڵی پێویست بەلەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت، دۆخی خێزانی، ژمارەی منداڵ، سەرەنجام سەرووی دوو هەزار و 500 فەرمانبەر كە لەسەر میلاكی وەزارەتی دادن فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە.
فەرمانبەرانی وەزارەتی داد كە زەوییان پێدەدرێت بەگوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەمشێوەیە:
هەلێر : 1141 فەرمانبەر
سلێمانی: 688 فەرمانبەر
دهۆك: 293 فەرمانبەر
هەڵەبجە: 68 فەرمانبەر
ئیدارەی ڕاپەڕین: 152 فەرمانبەر
ئیدارەی زاخۆ: 37 فەرمانبەر
ئیدارەی سۆران: 113 فەرمانبەر
ئیدارەی گەرمیان: 78 فەرمانبەر
ئەندامانی داواكاریی گشتی: 22 فەرمانبەر
باکگراوند: دوای بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، ڕێكارەكانی كۆكردنەوەی زانیاریی و بەداتاكردنی زانیاریی فەرمانبەران بەمەبەستی سوودمەندبوون لە دابەشكردنی زەوی لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكان دەستی پێكرد و تائێستا دەیان هەزار فەرمانبەر فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە و پرۆسەكەش بەردەوامە.
بۆ دۆزینەوەی ناوەكان كلیك لەو بەستەرانە بكە:
هەولێر:
https://drive.google.com/file/d/15m_R-QiMTtEJClf27ZSdptS6uk9pKZ6z/view?pli=1
https://drive.google.com/file/d/1JPN2c-iqTbRogjCw2iZzpM6kkO6USyU8/view
سلێمانی:
https://drive.google.com/file/d/1xJsTujdpgQu9FvsCCFAL9sWVa7Ol7Vfz/view
دهۆك:
https://drive.google.com/file/d/1OGiFmz_MnizQdU1h2LjnXghFxcoKR6E_/view
هەڵەبجە:
https://drive.google.com/file/d/19tVpDCZV0sOq9Ga51SXGG1WYjw7S88j0/view
ڕاپەڕین:
https://drive.google.com/file/d/1NKgTpe6_G9dZb3hGHogE9S3OScu-K68s/view
زاخۆ:
https://drive.google.com/file/d/1Juufuush9lRkgruJf_1w2yEQG2DZSb3f/view
سۆران:
https://drive.google.com/file/d/17LTYl1-bVrTKaPwI79_lxQL_o9hyBAfo/view
گەرمیان:
https://drive.google.com/file/d/1WuZAlXCTQuFbMs3mdfB5O0Dr6Jd8KiwD/view
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






