
ئاسمانی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
دەزگاکانی کەشناسیی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە لە ناوچەکە دەدەن کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. هاوکات شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا دەڵێت، بەفر و بارانبارینەکە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: شەپۆلی سەرما و سۆڵەیەکی تووند بەڕێوەیە و لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە، هاوکات پێشبینی دەکرێت بارانبارینی زۆر و بەفر سەنتەری شارەکان بگرێتەوە، هۆشدارییش لەبارەی دروستبوونی لافاویش دەدرێت و ئێستا شەپۆلەکە گەیشتووەتە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت تورکیا.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا، ڕایگەیاند: کاریگەری شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاست بە تەواوی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان نزیک دەبێتەوە، بۆیە بەفر و بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت، مەترسی دروستبوونی لافاو لە سەرجەم شارەکان دەبێت، هاوکات ئەگەری بەردەوامی شەپۆلەکەش تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو هەیە.
زانیاریی زیاتر: شارەزایانی کەشناسی هۆکاری ئەم سەرمایە بۆ گەردەلوولی سەرمای جەمسەری باکوور دەگەڕێننەوە کە دزە دەکات و لە شوێنی خۆی دەترازێت و دەگاتە زۆر شوێنی دیکە و کاریگەریی دەبێت.
لەلایەکی دیکە: بەشێک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا هۆشدارییان لە شەپۆلی سەرماکە داوە و ڕایانگەیاندووە کە سەرمایەک دەبێت لە چەند دەیەی ڕابردوودا وێنەی نەبووە، بۆیە ڕێکاری پێویستیان گرتووەتە بەر و داوایان لە هاووڵاتیانیان کردووە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.
ئەمەش بزانە: کاریگەرییەکانی شەپۆلی سەرماکە گەیشتووەتە تورکیا و لە ئەستەمبوول بەفرێکی سەخت دەبارێت، بەم هۆیەشەوە کێشە بۆ ژمارەیەک لە گەشتە ئاسمانییەکان دروست بووە و دەوامیش لە قوتابخانەکانی ئەو گەورە شارە کراوەتە پشوو.
کاریگەری و لێکەوتەکان: کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵی ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی، بەهۆی بەفربارینەوە هەڵوەشاندەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





