
یەکێک لە ناوچە ئاوییەکانی عێراق کە وشک بووە و بووەتە بیابان
ئاڤا نیوز
دوای دەستپێكردنی هەنگاوەكانی ڕووبەرووبوونەوەی بەبیابانبوونی خاكی عێراق، وەزارەتی كشتوكاڵ چاندنی سەرووی 16 ملیۆن نەمامی بەسەركەوتوویی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەكە: پڕۆسەی چاندنی دار و نەمام بۆ سەوزكردنی ناوچە بەبیابانبووەكان لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە، ئەوەش دوای دەسپێشخەرییەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی فراوانی سەوزكردنی دەوروبەری شارە گەورەكان، بەپێی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەماوەی پێنج مانگدا سەرووی 16 ملیۆن دار لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق چێندراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد خەزاعی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، تەنیا لە شاری بەغدا تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە شەش ملیۆن و 452 هەزار نەمام لە سەرجەم جۆر و پۆلێنەكان چێندراون، لە سەرانسەری عێراقیش پتر لە 10 ملیۆن دار چێندراون، بەمەش ژمارەكە گەیشتووەتە سەرووی 16 ملیۆن.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرترینی ئەو جۆرە دارانەی چێنراون بریتین لە خورما، زەیتوون، بەروبوومە ترشییەكان، دارەكانی جوانكاری.
بۆچی گرنگە: عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین كاریگەریی وشكەساڵی و بەبیابانبوونی لەسەر بەدیاركەوتووە، لە هاوینی ساڵی ڕابردووش؛ گەرمترین پلەكانی گەرما لەسەر ئاستی جیهان لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق تۆماركران، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە وشكەساڵی و گەرمبوونی زیاتری كەشوهەوای عێراق و شەپۆڵەكانی خۆڵبارین، حكومەتی فیدڕاڵی مەبەستیەتی ڕێژەی سەوزایی زیاد بكات بەتایبەت لە دەوروبەری شارە گەورەكان، كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزاندنی پلەکانی گەرما هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون