کێشەی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەکات
- بزنس
- 20 شوبات

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان دەکەن لەگەڵ بەغدا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەمبارەیەوە دەڵێت، "شاندێکمان بۆ ئەو مەبەستە چووەتە بەغدا".
بابەتەتی سەرەکی: خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگانەیان 150 هەزار دینارە، داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان دەکەن هاوشێوەی وەزارەت و فەرمانگەکانی دیکە کە مووچەکانیان هاوتاکراوە، داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات.
لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی بەغدا 170 هەزار دینارە، بڕیارە مووچەیان بۆ سەروو 200 هەزار دینار زیاد بکرێت، تاوەکو زیاد نەکرێت لەبەغدا ناتوانین مووچەی خۆمان لەگەڵ ئەوان هاوتا بکەین، هەرچەندە شاندیشمان بۆ ئەو مەبەستە چووەتە بەغدا و لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ ئەو مەبەستە.
زانیاریی زیاتر: خاوەن پێداویستانی هەرێم ژمارەیان 100 هەزار کەس دەبێت، 63 هەزار و 200 کەسیان مووچەیان 150 هەزار دینارە، شەش هەزاو 800 کەسیان فەرمانبەری حکومەتن و بڕی 100 هەزار دیناریان وەک دەرماڵە پێ دەدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ساڵی 2013ـەوە بڕینەوەی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگیراو، لەو کاتەوە 30 هەزار خاوەنپێداویستیی تایبەت تۆمار کراون، 13 هەزار و 227 کەسیان لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە ناوەکانیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە تا ڕەزامەندی لەسەر بەستنی مووچەکانیان بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە