
هەردوو تۆمەتباری دزینی زێڕەکە لە ڕانیە
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین دوو هاووڵاتی بە ڕەگەز سووری دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە دزینی زێڕ لە ماڵێک لە ڕانیە.
چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییەڪی دانیشتووی قەزای ڕانیە سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیەی کرد بەمەبەستی تۆمارکردنی سڪاڵا ڪە بە وتەی خۆی ئاڵتوون لە ماڵەکەیدا دزراوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکە کرایەوە بۆ گەڕان بە دوای تۆمەتباری سەرەکی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند: دوو کەسیان لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزینی زێڕ لە ماڵێک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستگیرکراوەکان لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە ناسراونەتەوە، تۆمەتباران بەناوەکانی (ک.خ.) لەدایڪبووی ساڵی 1998ـە لە ڕەگەزی نێرە، هەروەها تۆمەتباری دووەم بە ناوی (م.ن.) لەدایکبووی 1987ـە لە ڕەگەزی مێیە.
ئەمەش بزانە: هەردوو تۆمەتبار بە ڕەگەز سووریین و دانیشتووی ڕانیەن.
زانیاریی زیاتر: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، هەردوو تۆمەتبار لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پۆلیس دانیان بە تاوانەکەیان ناوە، هاوکات دەستیش گیرا بەسەر زێڕە دزراوەکە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران ڕاگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: لە دوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتی دەگۆڕێت
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن






