پسپۆڕێکی ئابووری: ئەمریکا لەڕێگەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەیەوێت سەرچاوەی داهاتی ئێران وشک بکات
- بزنس
- 22 شوبات

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە پاڵیدا ئاڵای کوردستان دەشەکێتەوە
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێكی ئابووری ڕایدەگەیەنێت، فشارەكانی ئەمریكا لەسەر عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندیی بەو پلانەی ئیدارەی نوێی كۆشكی سپییەوە هەیە كە دەیەوێت لەڕێگەی فشاری توند سەرجەم سەرچاوەی داهاتی ئێران وشك بكات.
وێنە گەورەكە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوشاری خستووتە سەر عێراق بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، ئەگینا هاوشێوەی ئێران سزا بەسەر عێراقیشدا دەسەپێنێت. ئەوەش لەكاتێكدا، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، بەشێوەیەکی لەناکاو ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر نەبەز نەوزاد، ئابووریناس و پسپۆڕی بواری ئاسایشی وزە تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئیدارەی ترەمپ كار بۆ ئەوە دەكات هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی بەیەكجاری بنبڕ بكات، بۆ ئەوەی مەترسیش لەسەر ئاسایشی وزە لە جیهان دروست نەبێت، ئەمریكا پێویستی بە جێگرەوەی نەوتی ئێران هەیە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی بازاڕەكانی جیهان.
هۆكارە زانراوەكان: ئەو پسپۆڕە ئابوورییە ڕوونیشی كردەوە، بەردەوامی قەیران و شەڕی غەززە و ئۆكراینا كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی هەبووە، ئێستا لەهەموو كاتێك زیاتر ئەمریكا و وڵاتانی بەكارهێنەری وزە، پێویستیان بە سەقامگیركردنی ئاسایشی وزە هەیە لەڕێگەی زیادكردنی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی بەندەرە جیهانییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






