کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان. گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەکلاییکردنەوەی پشکی ڕاستەقینەی نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی کوردستان و چۆنیەتی پێدانی شایستە داراییەکان بە کۆمپانیاکانی نەوت چاوەڕێی کۆتا وەڵامی بەغدان، دواتریش لە زووترین کاتدا هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبوون، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات بەمەبەستی هەناردەکردنی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە وەڵامی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە 18ـی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، جەختیانکردووەتەوە کە پێش جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە، گرنگە ڕێککەوتن بکرێت لەسەر بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پێداویستی ناوخۆ بەگوێرەی پێداویستی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
لە وەڵامی داواکارییەکەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، شاندی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بابەتە پێویستی بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵی هەیە.
دووەم داواکاری شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، ئەوە بووە پێویستە ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ڕێکاری دیاریکراو و ڕوون بۆ چۆنیەتی دانەوەی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەروەکو لە یاسا و بەوردەکارییەوە لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ وەزارەتی نەوت خراونەتەڕوو.
لە وەڵامی ئەم داواکارییەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانیش، شاندی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ باسیان لەوەکردووە، ئەم بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە و دەبێت لەگەڵ ئەواندا گفتوگۆی لەسەر بکەن.
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیش دەکاتەوە گرنگە لە یەکلاییکردنەوەی ئەو بابەتانەدا پەلە بکرێت و ڕەزامەندی لایەنە فیدڕاڵییەکانیان بۆ وەربگیرێت، لە بەرامبەریشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بە کۆمپانیای سۆمۆ و دانانی داهاتەکەی لە خەزێنەی فیدڕاڵی و زیادکردنی داهاتەکان بۆ بەرژەوەندی گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






