ئەپیکۆر: ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڵام بە مەرج
- بزنس
- 23 شوبات

کۆمەڵەتی پیشەسازی نەوت لە کوردستان 'ئەپیکۆر'
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە کوردستان 'ئەپیکۆر' لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدەن، کە ئامادەن دەست بکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، بەڵام مەرجیان هەیە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەییان پیشانداوە، بۆ ئەوەی دوای نزیکەی دوو ساڵ لە زووترین کاتدا دەست بە هەناردەی نەوت بکەنەوە، ئەپیکۆریش هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە دووپاتکردەوە و ئامادەن بۆ هەنگاوە کردەییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەی پێشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیکور) لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "کۆمپانیاکانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، بەڵام مەرجمان ئەوەیە ڕێككەوتنێكی نووسراو هەبێت و پارێزگاری مەرجەكانی گرێبەست و بازرگانی و ئابووری کۆمپانیاكان بكات."
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی شەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبوون، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات بەمەبەستی هەناردەکردنی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
قووڵتر: لە وەڵامی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە ڕێککەوتن بکرێت لەسەر بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پێداویستی ناوخۆ بەگوێرەی پێداویستی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق و پێویستە ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ڕێکاری دیاریکراو و ڕوون بۆ چۆنیەتی دانەوەی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە