
دیمەنی بارانبارینی کەرکووک. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بۆ پاراستنی تەندروستیی قوتابیان، پارێزگاری کەرکووک بڕیاریدا سبەی دووشەممە و ڕۆژی سێشەممە لەسەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات بەیانی لە کەرکووک و نەینەوا پلەکانی گەرما یەک پلەی ژێر سفری سەدی بێت، هاوکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش لەنێوان 2 بۆ 4 پلەی ژێر سفری سەدی دەبێت، لە بەغدا و دیالە و سەڵاحەدینیش پلەکانی گەرما سفر پلەی سەدی دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کەرکووک بڵاویکردەوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و لە پێناو پاراستنی قوتابییان و خوێندکاران، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک، بڕیاریدا ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە واتا بەیانی و دوو بەیانی، لە قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی پشوو فەرمی بێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی پارێزگای کەرکووک، پشووەکە تەنیا قوتابخانەکان دەگرێتەوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە ناگرێتەوە و دەوامی فەرمانگەکانی دیکە ئاسایی دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پارکێکی مۆدێرن لە هەولێر دروست دەکرێت